پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکەت چییە؟

2019-07-18

91303 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

هەندێك دۆخی تایبەتیی و خێزانی بەدوورت دەخەن لە خۆشەویستەکەت و وادەکەن تاڕاددەیەك پشتگوێی بخەیت، بەڵام بەم جۆرە نابێت ئەرکەکانت لەبەرامبەریدا پشتگوێ بخەیت و وابکەیت هەستی بریندار ببێت.

رۆڵێکی گرنگ دەبینیت و هەندێك زانیاریی نوێی و گرنگ دەبسیتیت، هەوڵبدە پێویستییەکانی کەسانی دیکە بەجێبهێنیت و کراوەبە بۆ هەر نوێکاری و گۆڕانکارییەك و خۆت ئامادەبکە بۆ هەموو ئەگەرێك.

کراوەبە بۆ هەر ئەگەر و گۆڕانکارییەكی نوێ، رەنگە گرنگیی بە هەندێك بابەت و چیرۆکی کۆن بدەیت کە دووبارە سەرهەڵدەدەنەوە و ناچاربیت هەندێك رووداوی داهاتووی پێوە پەیوەست بکەیت.

ئەمڕۆ نزیکترین کەسی ژیانت پێویستی پێتە و دەبێت لەگەڵیدا بیت، ئەگەر بارودۆخەکان نەگونجاوبیت رەنگە پێویست بکات کارەکانت بەجێبهێڵیت تا نزیکبیت لێیەوە.

هەنگاوێکی گرنگ و کاریگەر دەنێیت وسەرنجی دەورووبەرەکەت رادەکێشیت،  کەشی ئەرێنی و ئارامکەر روودەکاتە ژیانت و یارمەتیت دەدات تێڕوانینت بۆ بارودۆخەکان جیاوازبێت.

لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندی سۆزداریتدا هەڵدەدەیت و هەنگاو بەرەو ژیانێکی نوێ دەنێیت، خۆشەویستەکەت بە بیرۆکەکانت قایل دەکەیت و بە قسەکانی تۆ ئارامدەبێتەوە.

هەندێكجار هەست بە ماندوێتی دەکەیت لە رووی دەروونییەوە و شەکەت دەبیت، لەم کاتانەدا پێوستە لەگەڵ کەسە دڵسۆز و خۆشەویستەکانتدا بمێنیتەوە چونکە ئەوان یارمەتیت دەدەن ئەم دۆخە تێبپەڕێنیت.

هەست بەبێزاریی دەکەیت و دواکەوتنێك روودەدات لە کارەکانتدا کە وادەکات نەتوانیت هەندێك دۆسییەی گرنگ لەکاتی خۆیدا بگەیەنیتە شوێنی مەبەست، هەوڵبدە کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەیت و رێگەنەدەیت تووشی کێشەت بکات.

لەم ماوەیەدا پێویستت بە هاوسۆزی خۆشەویستەکەت هەیە و هەست بە بۆشاییەکی گەورە دەکەیت، مانەوەی ئەو لەگەڵتدا لە قورسترین دۆخدا وادەکات بڕیارێکی جدی لەسەر پەیوەندییەکەتان بدەیت.

دۆخی ئەمڕۆ بەپێچەوانەی ویستەکانی تۆوە نابێت و هیچ شتێك رێگر نابێت لەبەردەم کارەکانتدا، بەڵکو هەندێك هەواڵی خۆش دەبیستیت کە وادەکات دڵخۆشببیت و زیاتر گەشبین ببیت بە داهاتووت.

زیاتر ئاگاداریی کاتەکانی کارکردنبە و کەمتەرخەمی مەکە، ئەو ئەرکانەی پێت دەدرێت لەکاتی خۆیاندا ئەنجامیان بدە و رێگە مەدە هیچ گلەیی و گازندەیەکت لێبکرێت.

هەستەکانی خۆشەویستەکەت لەناکاو دەگۆڕێن ئەمە وادەکات هەوڵبدەیت هۆکارەکان بدۆزیتەوە بەڵام ئەم دۆخە بەرەو گەشەسەندن دەچێت و پێویست دەکات بەزووترین کات بیوەستێنیت.

ژ.ن