چی بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر ڕۆژانە ئەنەناس بخورێت؟

2019-07-18

2999 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەک کوپ لە میوەی ئەنەناس تەنها ٨٢ کالۆری تیادایە، بەڵام ١٣١%ی ڤیتامین سیی جەستە دابیندەکات، کە بەرپرسە لە چەندین پرۆسەی گرنگی جەستە وەک، گەشەکردن، پاراستنی بەرگریی جەستە و وەرگرتنی ئاسن لە خۆراکەوە.

سەرەرای ئەوەش چەندین جۆری تری ڤیتامینات و کانزای تیادایە وەک، ڤیتامین B6، مس، سیامین و فۆلەیت، پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم، ئاسن و ڤیتامین A و K و چەندین پێکهاتەی خۆراکی گرنگی تر.

ماڵپەڕی "Health & Human Research" ئاماژەی بە سوودە تەندروستییەکانی خواردنی ڕۆژانەی ئەنەناسی کردووە، کە لە لایەن پسپۆڕانی بواری تەندروستی و خۆراک خراونەتەڕوو، لەوانە:

-دەستکەوتنی بڕێکی زۆر لە پێکهاتە خۆراکییەکە پێویستەکانی جەستە (ڤیتامینات و کانزاکان).

-پاراستنی جەستە لە نەخۆشییەکان بە وەرگرتنی چەندین جۆری دژە-ئۆکسیدەکان.

-پاراستن و ئاسانکردنی کارەکانی سیستمی هەرس.

-کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە.

-بەهێزکردنی بەرگریی جەستە و کەمکردنەوەی هەوکردن بە گشتی.

-کەمکردنەوە و هێورکردنەوەی ئازارەکانی نەخۆشیی ڕۆماتیزمە.

-خێراکردنی پرۆسەی چاکبوونەوە لە پاش نەشتەرگەریی و ڕاهێنانی جەستەی سەخت.

ز.ن