ڤیدیۆ.. کاردانەوەی ئافرەتێک دوای ئەوەی قەشەیەک رایگەیاند قەڵەوەکان ناچنە بەهەشتەوە

2019-07-17

91805 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئافرەتێک بەهۆی وتەکانی قەشەیەکەوە توڕە دەبێت و لەسەر ستەیج دەیخاتە خوارەوە، هۆکارەکەشی ئەوە بووە قەشەکە لە وتەیەکیدا وتوویەتی، "بە دڵنیاییەوە بەهەشت خاڵییە لە ئافرەتانی قەڵەو."

گرتە ڤیدیۆکە لەکاتێکدا تۆمارکراوە کە قەشە مارسیلۆی ڕوسی تەمەن ٥٢ ساڵ لەناو زیاتر لە ٥٠ هەزار کەسدا وتاری دەدا.

کاتێک باسەکەی هاتە سەر ئافرەتانی قەڵەو وتی، "ناچنە بەهەشتەوە"، ئافرەتێکی قەڵەو بەهۆی ئەو قسەیەوە توڕە دەبێت و دەچێیە سەر ستەیج و پاڵ بە قەشەکەوە دەنێت و دەیخاتە خوارەوە.

قەشەکە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ڕزگاری دەبێت، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتوویەتی، "خوا ڕزگاری کردم، ئەوەش موعجیزەیە، بە جۆرێک سەرم بەر زەوی نەکەوت، هەست بە هیچ ئازارێک ناکەم لە بڕبرەی پشتمدا، زۆر باشم."

لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ژنەکە بەردەوامە، بەڵام قەشەکە هیچ سکاڵایەکی لەسەر ئافرەتەکە تۆمار نەکردووە.

ئ.ل