خواردنی بڕێکی زۆری شەکر چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

2019-07-17

9803 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پزیشکان هەمیشە ئامۆژگاریی خەڵکی دەکەن لە کەمکردنەوەی بڕی خواردنی شەکر، ئەویش بەهۆی ئەو گۆڕانکارییە تەندروستییانەی بەسەر جەستەیدا دەهێنێت.

ژەمە خۆراکییەکان بڕی پێویست شەکر لە پێکهاتەیاندا هەیە، بەتایبەت خواردنە خێراکان و خواردنەوە گازییەکان و خۆراکە لە قوتونراوەکان، تەنانەت نانیش شەکری تێدایە، کە مەترسیی توشبوون بە قەڵەوی و بەرزبوونەوەی چەوری و شەکری خوێن و کاربۆهیدراتی لێ دەکەوێتەوە، زیان بە تەندروستیی جەستە دەگەیەنێت.

ماڵپەڕی ئینسایدەر لە بابەتێکی تەندروستیدا و بە پشتبەستن بە وتەی شارەزایانی خۆراک ئاماژەی بەو گۆڕانکارییانە کردووە کە بەهۆی زۆر خواردنی شەکرەوە لە جەستەدا ڕوودەدەن:

- کلۆربوونی ددان

زۆر خواردنی شەکر زیان بە تەندروستیی ددان دەگەیەنێت و هۆکارە بۆ کلۆربوونی ددان و هەوکردنی پوک.

- گرفت بۆ پێست دروستدەکات

زانایان لەم دواییانەدا بۆیاندەرکەوتووە پەیوەندی هەیە لە نێوان بەرهەمە سپیاییەکان و ئەو خواردنانەی ئاستی شەکر تێیاندا بەرزە، کە گرفتی پێست دروستدەکات، بەتایبەت دەرکەوتنی زیپکەی گەنجانە.

- زیادبوونی ئارەزووی خواردنی شەکر

کاتێک کەسێک بڕێکی زۆر شەکر دەخوات کاریگەریی لەسەر مێشک دەکات بۆ دەردانی هۆڕمۆنی دۆبامین، کە زیانبەخشە و کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە دروستدەکات و هانی مێشک دەدات بۆ داواکردنی بڕێکی زیاتر لە خواردنی شەکر، وەکو جۆرێک لە ئالودەبوونی لێدەکات بە هەمان شێوەی خواردنەوە کهولییەکان و ماددە هۆشبەرەکان.

- مەترسیی پێشوەختەی توشبوون بە نەخۆشیی شەکرەی لێ دەکرێت

هەر خواردنێک کە ماددەی گلوکۆزی تێدابێت هانی جەستە دەدات بۆ دەردانی ئەنسۆلین چونکە یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردنی گلوکۆز و گۆڕینی بۆ وزە، بەڵام کاتێک بڕەکە زیاتر بوو لە ئاستی خۆی، بەمەش جەستە بڕێکی زۆر ئەنسۆلین دەردەدات کە توانای گۆڕینی نابێت و دەگۆڕێت و هۆکار دەبێت بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێندا.

- خەمۆکی و دڵەڕاوکێ

سیستمی خۆراکی دەوڵەمەندە بە نیشاستە و دەوڵەمەند بە شەکر، هەوکردنێکی گەورە لە جەستەدا دروستدەکات، بەپێی توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٦، کە گۆڤاری The Journal of Clinical Psychiatry بڵاویکردووەتەوە، هەوکردنی زۆر ئاماژەیە بۆ دڵەڕاوکێ و خەمۆکیی توند و بەرزبوونەوەی ماندوێتیی جەستە.

- نەخۆشییەکانی دڵ

یەکێک لە کاریگەرییە سەرەکییەکانی زۆر خواردنی شەکر زیادبوونی کێشی لەشە، سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە شەکر مەترسیی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و تێکچوونی سوڕی خوێنی لێدەکەوێتەوە.

بەگوێرەی توێژینەوەیەک ئاسەوارەکانی زۆر خواردنی شەکر بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە، ئەو کەسانەی لە توێژینەوەکەدا بەشداربوون لە ١٧% بۆ ٢١% کالۆریی و شەکریان زۆر خواردووە بە ڕێژەی ٣٨% بە نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن مردوون، بەتایبەت ئەوانەی خواردنەوە پڕ شەکرییەکانیان بە ڕێژەیەکی زۆر خواردووە.

Image result for Awesome things happen to the body when eating a lot of sugar

ئ.ل