بچوککردنەوەی لوت بەبێ نەشتەرگەریی جوانکاری

2019-07-17

17993 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەشێک لە خەڵکی شێوە و قەبارەی لوتیان بەدڵ نییە و نەشتەرگەریی جوانکاریی بۆ دەکەن بە مەبەستی بچوککردنەوەی لوتیان، هەندێکجار کاریگەریی خراپی لێ دەکەوێتەوە، دەکرێت بەبێ نەشتەرگەری و بە گیراوەی سروشتی لوت بچووکبکرێتەوە.

ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز لە بابەتێکدا ئاماژەی بە گیراوەیەک کردووە بۆ بچووککردنەوەی لوت، کە بەهۆی بوونی چەوریی زۆر لە ژێر پێستی لوتدا دروستبووە و شێوە و قەبارەی لوتی ناشرین کردووە.

بەپێی ماڵپەڕەکە، زەنجەفیل یەکێکە لەو پێداویستییانەی کە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ تواندنەوەی چەوریی ژێر پێست، ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ بچوککردنەوەی قەبارەی لوت.

گیراوەکە پێویستی بە بڕێکی یەکسان لە هاڕاوەی زەنجەفیل و هەویری ددان و سرکەی سێو هەیە.

لە دەفرێکدا تەواوی کەرەستەکان تێکەڵدەکرێت تا شێوەی هەویرێکی لێ دەردەچێت، دەدرێت لە لوت و بۆ ماوەی ١٠ خولەک پێوەیدەبێت، دواتر بە ئاوی سارد لێدەکرێتەوە، پاشان بە لۆکە ئاوی گوڵی لێ دەدرێت، کە یارمەتیی ئارامکردنەوەی پێستەکە دەدات.

نابێت ئەم گیراوەیە هەفتەی سێ جار زیاتر بەکاربهێنرێت بۆئەوەی تووشی هەستیاری و ئاوسان نەبێت، جگە لەو بەشەی لوت، نابێت لە هیچ بەشێکی تری ڕووخسار بدرێت، ئەو کەسانەشی پێستیان هەستیارە لە بەکارهێنانی بەدووربن.

Image result for ‫تنحيف الأنف من دون جراحة بـ10 دقائق!‬‎

ئ.ل