پیاوێک لەلایەن سەگەکانییەوە خورا

2019-07-17

9190 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێکی ئەمریکی کە خاوەنی کۆمەڵێک سەگ بووە دوای دیارنەمانی بۆ ماوەیەک و دۆزینەوەی لاشەکەی، دەرکەوتووە لەلایەن سەگەکانییەوە خوراوە.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، فریدی ماکی تەمەن ٥٧ ساڵ ماڵەکەی نزیک شاری فاینز بووە لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا، لەگەڵ ١٨ سەگدا ژیاوە، دوو هەفتە جارێک کەسە نزیکەکانی سەردانیان دەکرد و دەیانبردە مۆڵ و بازاڕەکان بۆ کڕینی پێداویستی و خۆراک.

لە سەرەتای مانگی ئایار هەستیان بە دیارنەمانی فریدی کردووە و پۆلیسی ناوچەکەیان لێ ئاگادارکردبوەوە، چونکە نەیاندەتوانی پەیوەندیی لەگەڵ بگرن و بەهۆی سەگەکانیشەوە نەیانتوانیبوو بچنە ماڵەکەیەوە، دواتر پیاوانی پۆلیس چووبوونە ماڵەکەیەوە.

لە ١٥ی ئایاردا کۆمەڵێک ئێسک و پروسک و موو لەگەڵ پیسایی سەگەکان لە ماڵەکەدا دۆزرابوونەوە، لە دوای پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ ئێسکەکان ئاشکرابووە کە ئێسکی خاوەنی سەگەکانە، سەگەکانیش خاوەنەکەیان بە پۆشاکەکانییەوە خواردووە.

ئادەم کینگ بەڕێوەبەری پۆلیسی فەرمانگەی جۆنسۆن رایگەیاندووە، هەرگیز بڕوای نەکردووە کە چۆن سەرەتا نەیانتوانیوە فریدی بدۆزنەوە، چونکە پێشتر لە ناوچەکە حاڵەتی لەو جۆرە تۆمارنەکراوە کە سەگ خاوەنەکەی خواردبێت.

ئ.ل