زانایان: پیاوان ئامادەنین هاوسەرگیریی لەگەڵ چوار جۆر ئافرەت بکەن

2019-07-17

12575 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕۆژنامەیەکی سعودی ئاماژەی بە توێژینەوەیەکی زانایانی ئەمریکی کردووە کە ئاشکرایکردووە زۆرینەی پیاوان لە چوار جۆر ئافرەت هەڵدێن و ئامادەنین ژیانی هاوسەریی و هیچ جۆرە پەیوەندییەک لەگەڵیاندا پێکبهێنن.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی عوکازی سعودی، توێژینەوەیەکی زانایانی ئەمریکی شارەزا لە بواری دەروونییدا کردووە، پیاوان بەدوای ئافرەتێکی نموونەیدا دەگەڕێن کە لە ئاست پێشبینییەکانی ئەواندا بێت، بەڵام لە چوار جۆر ئافرەت دوردەکەونەوە و ئامادەنین هیچ جۆرە پەیوەندییەکیان لەگەڵ ببەستن.

بەگوێرەی توێژینەوەکەی زانایانی دەروونیی ئەمریکی، دیارترین ئەو ئافرەتانەی کەلەلایەن پیاوانەوە رەت دەکرێنەوە و ئامادەنین هیچ جۆرە پەیوەندییەکی سۆزداریی لەگەڵ ببەستن ئافرەتێکی زۆرجوان بێت بەڵام توانای زانستیی و ڕۆشنبیری کەمبێت، پیاوان هەر بە زووی هەست بەو جۆرە ئافرەتانە دەکەن، واتە ئافرەتێک بەس گرنگی بەجوانی بدات لەلای پیاوان بە پلەی یەکەم پەسەند نییە.

زانایان سێ جۆرەکەی تری ئافرەتی بە پێی پلەبەندی خستووەتە روو کە پیاوان نایانەوێت ژیانی هاوسەریی لەگەڵ پێکبهێنن، ئەوانیش:

٢. ئامانجی تەنها هاوسەرگیریی بێت، خولیای هاوسەرگیریی بێت

٣. ئیرەیی زۆری هەبێت و نەتوانێت کۆنترۆڵی ئیرەییەکەی بکات

٤. خاوەن هەستێکی سارد بێت و خاڵی بێت لەهەستی سۆزداریی

Image result for ‫أربع نساء يمتنع الرجال عن الزواج بهن!‬‎

ئ.ل