مارێكی گەورە ٥٠ هێڵکە لەناو ماڵێکدا دادەنێت

2019-07-12

43996 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پسپۆڕانی پارێزگارییکردن لە ژیانی سروشتیی لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکیی، مارێکی گەورەیان دۆزییەوە لە جۆری پڵنگی کە کێشی ٧٤ کیلۆگرام دەبێت و ٥٠ هێلکەی لەژێر بینایەکی نیشتەجێبووندا داناوە.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی روسیا تودەی ئاماژەی بەوەکردوە، لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە کە خۆبەخشەکان مارەکە دەردەهێنن کە لە ژەهراویترین مارەکانی جیهانە و ٥٠ هێڵکەکەش لەژێر بیناکەدا دەهێننە دەرەوە.

بەڕێوەبەرانی سەرچاوە ئاوییەکان لەو ناوچەیەدا ئاماژەیان بەوەکردووە ئەم جۆرە خشۆکانە مەترسییان هەیە لەسەر سەرچاوە ئاوییە سروشتییەکان بۆ ئاژەڵەکانی دیکە.

ماری پڵنگیی ڕەش جۆرێکی ژەهراوییە و لە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا، باشوری ئوستراڵیا دەژی، بە تێكڕا درێژییان سێ بۆ پێنج مەتر دەبێت، زیاتر لە ٣٠ ساڵە گەیشتووەتە فلۆریدا و زیادی کردووە و دەستیکردووە بە لەناوبردنی ئاژەڵە کێوییەکانی دیکە.

کاربەدەستانی ئەمەریکا زیاتر لەجارێك پێشبڕکێی بۆ ڕاوچییەکان رێکخستووە بە مەبەستی کەمکردنەوەی ژمارەی ئەم جۆرە مارە بکوژە.

ژ.ن