ڤیدیۆ.. بۆمبا لە گوڵدانێکی شکاودا چی دەکات؟

فۆتۆ؛ کوردۆنیا کەریم
2019-07-12

4013 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی بواری شانۆ و دراما بەیان بۆمبا لە نوێترین کاری هونەرییدا لە شانۆیی گوڵدانێکی شکاودا رۆڵی سەرەکی دەبینێت.

شانۆیی گوڵدانێکی شکاو لە نوسینی داریۆفۆ، لە وەرگێڕانی مەریوان هەڵەبجەییە، بەرزان عیسمەت کاری ئامادەکردن و دەرهێنانی بۆ کردووە.

نمایشی شانۆیی گوڵدانێکی شکاو رۆژی ٢٥ی تەمووزی ٢٠١٩ دەستپێدەکات و تا رۆژی ١ی ئابی ٢٠١٩ بەردەوام دەبێت، لە هۆڵی بەدیعە دارتاش لە ناو پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی نمایش دەکرێت.

لە لێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی بەرزان عیسمەت دەرهێنەری شانۆییەکە ئاماژەی بەوە کرد، نزیکەی سێ مانگە سەرقاڵی پڕۆڤەن لە شانۆییەکەدا هەریەکە لە بەیان بۆمبا، هێڤار نەجات، محەمەد بەهادین ڕۆڵ دەبینن.

لەبارەی ناوەڕۆکی شانۆییەکەوە دەرهێنەر بەرزان عیسمەت وتی، "دەقی گوڵدانێکی شکاو لە ئاوێزانکردنی هەردوو دەقی رۆژێکی نوێ و ژنێکی تەنیای داریۆفۆ پێکهاتووە کە لەلایەن مەریوان هەڵەبجەییەوە وەرگێڕدراون بۆ کوردی، باس لە ئازار و شادی و پێکەنین و گریانی ژنێک دەکات، هەوڵمانداوە نزیکی بکەینەوە لە ئازار و خۆشی و شادییەکانی ژنانی ئەم کۆمەڵگەیە، شوناسی کوردبوونی پێ ببەخشین بۆئەوەی بینەر باوەڕبکات کە ئەم ژنە ئازاری هەیە، کاتێکیش ئازار و خۆشییەکانی و گریان و پێکەنینەکانی دەبینێت، کاردانەوەی چی دەبێت."