پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکەت چییە؟

2019-07-12

80706 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.


کەسانێکی زۆر ئەمڕۆ دەبینن تۆ چ هەوڵێك دەدەیت و دڵسۆزیت لە کارەکانتدا، بەم جۆرە بەردەوامبە و دڵنیابە هەوڵ و ماندووبوونەکانت بێ ئەنجام نابن.

ئەمڕۆ خۆشەویستەکەت سەرسامت دەکات بە هەندێك رەفتاری سەرنجڕاکێش و گرنگییەکی زیارت پێدەدات و هەموو شتێك دەکات لە پێناو ئەوەی دڵی تۆ رازی بکات، تۆش لەبەر ئەوەی متمانەی تەواوت پێیەتی هەمان گرنگی پێدەدەیتەوە.

بڕیاریی ئەوە دەدەیت کە زیاتر گرنگیی بە خۆت بدەیت و تەندروستیی و پێویستییەکانی خۆت لەپێش هەموو شتێکەوە دابنێییت، بۆ ئەوەی بتوانیت بە تەندروستییەکی باش  و بیرێکی کراوەوە بەرەو هەنگاو بنێیت.

ئەمڕۆ وزە و جۆشوخرۆشێکی زۆرت هەیە و بە دڵسۆزییەوە هەموو کارەکانت جێبەجێ دەکەیت، قبوڵی هەموو ئەو ئەرکانە دەکەیت کە پێتدراون و دوودڵ نابیت لەو داواکارییانەی لێتدەکرێن.

کاتەکانت بەخۆڕایی بەفیڕۆ مەدە لە پەیوەندییەکدا کە دەزانیت داهاتووی نییە، بەڵکو بەدوای پەیوەندییەکدا بگەڕێ کە واتلێبکات هەست بە ئارامیی بکەیت.

تا دەتوانیت لە هەموو مەترسییەکان بەدووربە و مەهێڵە هیچ شتێك دۆخەکان بشڵەژێنێت، چونکە ئەگەری هەیە رووبەڕووی توڕەبوونی کەسانێک ببیتەوە لە شوێنی کارەکەتدا کە بوونیان بۆتۆ گرنگە.

ئەمڕۆ زیاتر لە رۆژانی تر بەجۆش دەبیت لەو کاتەی کە پلانی کارێکی نوێ دادەنێیت کە ساڵانێکە هەوڵی بۆدەدەیت و پێدەچێت ئامادەبیت بۆ یەکلاکردنەوەی بابەتە پیشەییەکان.

هەندێك ناکۆکی و هەڵەتێگەیشتن لە ژیانی سۆزداریتدا دروستدەبێت کە چاوەڕوانت نەدەکرد، لەم کاتەدا تەنها پێویستە هەندێك خاڵی گرنگ روونبکرێتەوە بۆ ئەوەی چیتر ئەم گرفتانە دروستنەبنەوە.

دووربکەوەرەوە لەو شتانەی باری دەروونیت دەشێوێنن و تووشی دڵەڕاوکێت دەکەن، چونکە تۆ بە تەواویی لە سترێسیی رابردوو رزگارت نەبووە و چاكنەبوویتەتەوە.

تۆ لە سەرەتای قۆناغێکی گرنگدایت و بناغەیەکی پتەو بۆ ژیانی پیشەییت دادەنێیت لەسەر بنەمای راستگۆیی و شەفافی بەر لەوەی هەر بڕیارێکی پیشەییش بدەیت ئەم بنەمایانە بەبیرخۆت دەهێنیتەوە.

هیچ کات یاری بە ئاگر مەکە و دڵسۆزبە بۆ پەیمانەکانت و کۆنترۆڵی وەڵامدانەوەکانت بکە و بەباشترین شێوە ڕەفتار لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا بکە.

پلان بۆ گەشتێك دادەنێیت و کەشێکی خۆش بەسەردەبیت، دووردەکەویتەوە لە هەموو ئەو شتانەی کە لە رووی دەرونییەوە ماندووت دەکەن و مێشك  و بیرت ئارامدەکەیت.

ژ.ن