دینا گۆرانییە هیندییەکەی بڵاوکردەوە

2019-07-11

180099 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ دینا نوێترین بەرهەمی خۆی بەشێوەی دەنگی بە زمانی هیندی بڵاوکردەوە.

پێشتر ئەم خانمە هونەرمەندە جگە لە گۆرانی شاد و دوێت لەگەڵ میرا و گۆرانی نەتەوەیی، چەند بەرهەمێکی ئاینی بە زمانی عەرەبی بڵاوکردووەتەوە.

ئەمەش دەبێتە کارێکی نوێی بە زمانی هیندی کە گۆرانییەکە بەناوی "راب بی بانا دی جۆدی"، بەشێوەی دەنگی لە چەناڵی یوتیوبی هەڵکەوت زاهیری ئاوازدانەر بڵاوکراوەتەوە.

دینا لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ لە ڕێی هونەرمەندی ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیرەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە، خاوەنی کۆمەڵێك گۆرانی تۆمارکراو و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، یەکەم ڤیدیۆکلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوکردەوە، ئەلبومێکیشی بە هەمان ناونیشان هەیە.

ئ.ل