​ژنێک بەهۆی چاودێریکردنی مۆبایلی هاوسەرەکەیەوە دادگایی کرا

2019-07-11

4147 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژنێکی ئیماراتی بەهۆی چاودێریکردنی مۆبایلێکی هاوسەرەکەیەوە و گواستنەوەی نامە و وێنەی مۆبایلی هاوسەرەکەی بۆ مۆبایلەکەی خۆی دادگایی کرا.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئیمارات تودەی، دوای نۆ ساڵ لە ژیانی هاوسەری، ئافرەتێک گومان لە هاوسەرەکەی دەکات و پێیوایە پەیوەندیی لەگەڵ ئافرەتێکی تردا هەیە، بەو هۆیەوە بەبێ ئاگاداریی هاوسەرەکەی نامە و وێنەکانی مۆبایلی هاوسەرەکەی بۆ خۆی دەنێرێت، بەڵام کاتێک کارەکەی ئاشکرادەبێت هاوسەرەکەی لە دادگا سکاڵای لەسەر تۆماردەکات.

ژنەکە لە لێکۆڵینەوەی پۆلیسدا ئاشکرایکردووە نامە و وێنە و پەیوەندییەکانی مۆبایلی هاوسەرەکەی ناردووە بۆ مۆبایلەکەی خۆی، بەبێ ئەوەی هاوسەرەکەی لێ ئاگادارکردبێتەوە و مۆڵەتی لێ وەرگرتبێت، چونکە گومانی هەبووە کە هاوسەرەکەی پەیوەدنیی لەگەڵ ئافرەتێکی تردا هەیە.

داواکاری گشتیی ئیمارات بە پشتبەستن بە ماددەی ٣٧٨ی یاسای سزادانی فیدراڵی و شکاندنی شکۆی ژیانی تایبەتی هەر کەسێک یان ئەندامێکی خێزان، سزاکەی بەندکردن و غەرامەکردن دەبێت، بە پشتبەستن بەو یاسایەش داواکاری گشتی ژنەکەی بە شکاندنی تایبەتمەندیی هاوسەرەکەی تاوانبارکردووە، چونکە بەبێ رەزامەندی هاوسەرەکەی نامە و وێنەکانی مۆبایلی خوێندووەتەوە.

ئێوارەی دوێنێ لە دادگای تاوانەکانی ئیمارات ژن و مێردەکە لەگەڵ پارێزەرەکانیان لەبەردەم دادگا ئامادەبوون، ژنەکە گومانەکانی پشتڕاستکردووەتەوە، بەڵام هاوسەرەکەی ڕوونیکردووەتەوە کاتێک گومانی لە ڕەفتاری ژنەکەی هەبووە مۆبایلەکەی خۆی پێداوە بیپشکنێت، بەڵام ژنەکەی لە سەرەتادا رەتیکردووەتەوە.

پارێزەری پیاوەکە بە پشتبەستن بە ماددەی ٢٠ لە یاسای تاوانی وەرگرتنی زانیارییەکان داوای پاراستنی مافەکانی پیاوەکەی کردووە بەرامبەر تاوانبار، بەو هۆیەوە دادگا دانیشتنەکەی دواخستووە بۆ ڕۆژی دواتر.

Image result for ‫محاكمة سيدة فتشت هاتف زوجها دون إذنه‬‎

ئ.ل