ڤیدیۆ.. قادرمەی کارەبایی چی لە دەستی منداڵێک دەکات؟

2019-07-11

103924 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گرتە ڤیدیۆی رووداوێکی ترسناک لە یەکێک لە مۆڵەکانی چین ڕوویداوە کە تێیدا منداڵێک لەسەر قادرمەی کارەبایی دەکەوێت و دەستێکی دەچێتە ژێر قادرمەکەوە.

هەروەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، لە شاری یوانگیانگ لە چین منداڵێک لەگەڵ دایکیدا لەسەر قادرمەی کارەبایی مۆڵێک دێتە خوارەوە بەڵام لەسەر قادرمەکە دەکەوێت و دەستێکی دەچێتە ژێرەوەی نێوان پلیکانەکانی قادرمەکە.

ئەو کەسانەی لە شوێنی رووداوەکە بوون یارمەتی منداڵەکە و دایکەکەیان دا، بەڵام بێ سوود بوو، بەڵام لەساتی ڕووداوەکەدا پاسەوانانی مۆڵەکە قادرمە کارەباییەکەیان وەستاند.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی، منداڵەکە تەمەنی دوو ساڵە، دوای ٤٥ خولەک پیاوانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و منداڵەکەیان رزگارکردووە، بەپەلە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، ئێستا لەژێر جاودێری پزیشکدایە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، بەڵام ئاشکرا نەبووە دەستی منداڵەکە هیچ زیانێکی بەرکەوتبێت یان نا.

ئ.ل