ڤیدیۆی چۆنییەتی لێکردنەوەی سیکۆتین بە دەستەوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە

2019-06-26

218968 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چالاکوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆی لێکردنەوەی سیکۆتینیان بڵاوکردووەتەوە و بینەرێکی زۆری هەبووە، بەهۆی شێوازی لێکردنەوەی ئەو ماددەیە بە دەست بینەرەکانی تووشی شۆک کردووە.

هەروەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت، کەسێک سیکۆتین، کە جۆرێکی بەناوبانگە و بە خێرایی کەرەستەکان دەگرێت و جێگیریان دەکات، کە بە "Alteco" ناسراوە بە بەکارهێنانی خوێ لە پەنجەکانی دەکاتەوە.

ئەو سیکۆتینە بەهێزە کاتێک بەردەست دەکەوێت لە ماوەی چەند چرکەیەکدا پێست دەگرێت و بە ئاسانی لێنابێتەوە، زۆر کەس نەوت یان سابوون و شاڵی قاپ شۆردن بۆ لێکردنەوەی بەکاردەهێنن، بەڵام ئەو کەسەی ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە خوێ بەکاردەهێنێت.

بە بەکارهێنانی خوێ سیکۆتینەکە دەبێت بە پارچەیەکی رەق و سپی و بە خێرایی لە دەست دەبێتەوە، گرتە ڤیدیۆکەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بینەرێکی زۆری هەبووە و بووەتە جێگەی سەرنجی چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

ئ.ل