سیستمێکی خۆراکی کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی سپێرمی پیاوان دەبێت

2019-06-26

48824 جار خوێندراوەتەوە

+ -

توێژینەوەیەکی نوێی زانستی ئاماژەی بە زیانەکانی خواردنی بەرگر و پەتاتەی سورەوەکراو کردووە، کە هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی شلەی سپێرم لە گەنجان و تازە پێگەیشتوواندا.

توێژەران نمونەی شلەی سپێرمی دوو هەزار و ٩٣٥ سەربازی دانیمارکییان وەرگرتووە، کە تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٢٠ ساڵیدا بووە، دواتر بەستوویانەتەوە بە سیستمی خۆراکییان.

توێژەران بۆیاندەرکەوتووە، ئەو سەربازانەی سیستمی خۆراکییان بریتیبووە لە گۆشتی سور و نانی سپی و شیرینییەکان و ئەو خواردنەوانەی دەوڵەمەندن بە شەکر، ڕێژەی تۆوی پیاوانی کەمکردووەتەوە.

ئەو پیاوانەی سستی خۆراکییان تەندروست و هاوسەنگ بووە لە ماسی و  مریشک و میوە و سەوزەوات و ئاو، ڕێژەی بەرهەمهێنانی تۆویان زیاتر بووە، ئەوانەشی کە سیستمی خۆراکییان ڕووەکی بووە لە نێوان هەردوو جۆرەکەدا بوون.

Image result for ‫نظام غذائي يخفض خصوبة الرجال بمن فيهم الأصحاء !‬‎

بەگوێرەی توێژینەوەکە، کە ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی سپێرمی ئەو پیاوانەی کە زیاتر پیتزا و بەرگر و پەتاتەی سورەوەکراو دەخۆن بە تێکرای ٢٦ ملیۆن کەمیکردووە، بەراورد بەو پیاوانەی خۆراکی تەندروست دەخۆن، کە دەوڵەمەندە بە ماسی و سەوزەوات و میوە و مریشک و ئاو، بڕی بەرهەمهێنانی سپێرم بە تێکڕای ٤٢.٨ ملیۆن زیادیکردووە، ئەمە لەکاتێکدا بڕی سروشتیی سپێرم ٣٩ ملیۆن زیاتر دەبێت.

کاتێک پیاوان لە تەمەنێکی زوودا بڕی تۆویان کەمدەبێتەوە، لە داهاتوودا کاریگەریی لەسەر وەچەخستنەوەیان دەبێت.

جۆرج شاڤارۆ بەڕێوەبەری توێژینەوەکە لە زانکۆی هارڤارد وتی، "ئەنجامی توێژینەوەکە ئەوە دەردەخات کە سیستمی خۆراکیی تەندروست بە شێوەیەکی گشتی کاریگەریی لەسەر زیادبوونی تۆوی پیاوان دەبێت و، چالاکییان زیاتر دەکات."

ئالان باسی پڕۆفیسۆر لە نەخۆشییەکانی پیاوان لە زانکۆی شەفێڵد رایگەیاند، پێویستە لەسەر گەنجان ئاگاداری سیستمی خۆراکییان بن، کە دژە ئۆکسان زیاد دەکات، کە ماددەیەکە گرفتە تەندروستییەکانی لەش چارەسەردەکات و ئاستی بەرهەمی تۆو لە پیاواندا زیاتر دەبێت.

Image result for ‫نظام غذائي يخفض خصوبة الرجال بمن فيهم الأصحاء !‬‎

ئ.ل