ئافرەتێکی ١٠٣ ساڵ پلەی یەکەمی لە پێشبڕکێی راکردندا بەدەستهێنا

2019-06-26

8432 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئافرەتێکی ئەمریکیی تەمەن ١٠٣ ساڵ توانی خەڵاتی ئاڵتوونی بۆ پێشبڕکێی راکردنی ١٠٠ مەتری بەدەستبهێنێت.

ئاژانسی DW ئەڵمانی نوسیوویەتی، جولیان هۆکینزی تەمەن ١٠٣ ساڵ وەکو بە تەمەنترین ژنی ئەمریکا توانیویەتی خەڵاتی ئاڵتونی بۆ ڕاکردنی ٥٠ و ١٠٠ مەتری بەدەستبهێنێت، ئەویش یەکێکە لە یارییە نیشتمانییەکانی نیو مەکسیکۆ بۆ بەساڵاچووان.

ئەو ژنە بەتەمەنە کاتێک تەمەنی ١٠٠ ساڵ بووە سێ جار ژمارەی پێوانەیی جیهانیی شکاندووە بۆ پێشبڕکێی بڕینی ١٠٠ مەتری.

جولیان هەروەک خۆی ڕایگەیاندووە، ئەو جۆرە وەرزشە بۆ تەمەنی ئەو سەختە چونکە توانایەکی زیاتری دەوێت، وتوویەتی، "وەکو سەرچاوەی هاندان بۆ خەڵکی ئەو کارە دەکەم تاکو تێبگەن لە توانایاندا هەیە بۆ ئەنجامدانی کاری هاوشێوە بەبێ گوێدانە تەمەن."

ماڵپەڕی تودەی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، ئەو ئافرەتە پێشتر خولیای پێشبڕکێی پاسکیلسواریی هەبووە، یەکێک لە ڕۆژەکانی ژیانی تووشی رووداو دەبێت و زیان بە دەستی دەگات، بەو جۆرە خولیاکەی دەگۆڕێت بۆ راکردنی ماوە درێژ، هەروەک خۆی دەڵێت، "وەکو تەواوی وەرزشەوانەکانی تر یاری و راهێنان ناکەم، بەڵکو پێمخۆشە جەستەم بە چالاکی بمێنێتەوە  بۆیە هەندێک جوڵەی وەرزشی دەکەم."

Related image

Related image

ئ.ل