کاردانەوەی پیاوێک کاتێک هاوسەرەکەی لە ئۆتۆمبێلی پیاوێکی تردا دەبینێت

2019-06-26

47186 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێک دوای ئەوەی هاوسەرەکەی لە ناو ئۆتۆمبێلی پیاوێکی تردا دەبینێت کاردانەوەیەکی توندوتیژی دەبێت و ڤیدیۆی ڕووداوەکەش بە خێرایی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە.

ماڵپەڕی "LiveLeak" گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە، کە دیمەنی ڕووداوەکە نیشاندەدات و لە لایەن کامێرای ترافیکی شارێکی باکوری ڕۆژهەڵاتی چین گیراوە.

هەروەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە، ژنێک لە ئۆتۆمبێلی پیاوێک دادەبەزێت و لەو کاتەدا هاوسەرەکەی دەیبینێت و بە خێرایی بەرەوڕووی ئۆتۆمبێلەکە دێت، ئۆتۆمبێلەکەش هەوڵدەدات بڕوات بەڵام پیاوەکە دەچێتە سەر بۆنیتی ئۆتۆمبێلەکە و دەستدەکات بە شکاندنی جامی پێشەوەی.

ئۆتۆمبێلەکە ناوەستێت و دەستدەکات بە جوڵە و پیاوەکەش کە لە سەر بۆنیتەکەیە لەگەڵ خۆیدا دەبات، ئۆتۆمبێلەکە لەسەر چەند کامێرایەکی ترافیکی تر دەبینرێت و پیاوەکەش هێشتا بەسەریەوەیەتی.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، مێردی ژنەکە کە ناوی لییە لەسەر ئۆتۆمبێلەکە ماوەتەوە تاوەکو وەستاوە، دوای ئەوە لەگەڵ پیاوەکەدا دەستی کردووە بە شەڕکردن و لەو کاتەدا لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە، بەڵام دوای لێکۆڵینەوەی پۆلیس لە سەر ڕووداوەکە، بە کەفالەت ئازادکراوە.

ئەمەش گرتە ڤیدیۆییەکەیە:

 ز.ن