ڤیدیۆی قەڵەڕەشێک کە لە گۆرێللا دەچێت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە

2019-06-26

34600 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دیمەنی سەرنجڕاکێشی قەڵەڕەشێک کە لە گۆرێللا دەچێت بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تووشی سەرسوڕمان کردووە.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی گرتەیەکی ڤیدیۆیی قەڵەڕەشێکی نامۆی بڵاوکردووەتەوە، کە لە شاری ناگۆیای ژاپۆنی گیراوە و بە شێوەیەکی نائاسایی لەسەر باڵەکانی هاوسەنگیی خۆی ڕاگرتووە.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، قەڵەڕەشەکە باڵەکانی وەکو ئاژەڵێکی چوار پێ لەسەر زەوییەکە داناوە و لە گۆرێللا دەچێت.

توێژەرانی زانکۆی واشنتنی ئەمریکیی لە بارەی هەڵسوکەوتی قەڵەڕەشەکەوە باسیان لەوە کردووە، کەشوهەوا گەرم و تیشکی خۆر پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی هەیە لە سەر شێوازی وەستانی قەڵەڕەشەکە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا پسپۆڕێکی قەڵەڕەش بە ناوی کەیلی سویف ئاشکرایکرد، قەڵەڕەشی جۆری "دەنووک گەورە"یە و ئەم ڕەفتارەشی زۆر ئاساییە، بەڵام لە ڤیدیۆکەدا قاچەکانی قەڵەڕەشەکە دەرنەکەوتووە و وادەرکەوتووە کە لە ئاژەڵێکی چوارپێ بچێت.

ئەمەش گرتە ڤیدیۆییەکەیە:

Crow expert Kaeli Swift revealed how the bird was sunning itself with the strange posture to help preserve its feathers

But the crow's unusual posture caught the imagination of many on Twitter who thought it looked aggressive

Crow expert Kaeli Swift, from the University of Washington, believes the crow is sunning itself to look after its feathers by reducing the amount of bacteria and mites

 ز.ن