ڤیدیۆ.. ساتی داڕمانی شەقامێکی گشتی

2019-06-12

18570 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ساتی داڕمانی شەقامێکی گشتی دەردەکەوێت لە چین، کە زیان بە ناوچەکە و چەند کەرەستەیەکی بیناسازی دەگەیەنێت.

روسیا تودەی نوسیوویەتی، بەرپرسانی ناوخۆی شاری نانینگ لە باشوری ڕۆژئاوای هەرێمی گوانگشی چینی دوای بینینی شەقبوونێکی گەورە لە شەقامێکی گشتیی شارەکەدا ئەو شەقامەیان داخستووە.

بەهۆی زیادبوونی شەقبردنی شەقام و شیبوونەوەی چینەکانی زەوی لەو بەشەی شەقامەکەدا، لەگەڵ هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێل لە نزیک ئەو شەقامە بە شێوەیەکی لەناکاو شەقامەکە دادەڕمێت.

هەروەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە، کە لە کامێرایەکی چاودێریی ئەو شوێنەوە تۆمارکراوە، دوای ماوەیەک لە داخستنی شەقامەکە دەڕمێت.

ئ.ل