هۆکارەکانی بۆنی ناخۆشی لەش

2019-06-12

18795 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە ژیانی ڕۆژانەدا جەستەی مرۆڤ ڕووبەڕووی چەندین بارودۆخی جیاواز دەبێتەوە، کە هۆکارن بۆ دروستبوونی بۆنی ناخۆشی جەستە، کە زۆر کەس ناچاردەکات کەرەستەکانی بۆنخۆشکردنی جەستە بەکاربهێنن.

ماڵپەڕی وێب توب لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، زۆرکات خەڵک هۆکارەکانی ناخۆشبوونی جەستە پشتگوێ دەخەن کە ئەگەری هەیە پەیوەندیی بە شێوازی ژیان و خووەکانی ڕۆژانەوە هەبێت.

لە دیارترین هۆکارەکانی دروستبوونی بۆنی ناخۆش لە جەستەدا:

١. دڵەڕاوکێ

Related image

ئارەقکردنەوە بۆنی نییە، بەڵام کاتێک لەگەڵ بەکتریای جەستە کارلێک دەکات ئەو بۆنە ناخۆشە دروستدەکات، هۆکاری ئارەقکردنەوەش دڵەڕاوکێ و قەلەقیی زۆرە، کە بۆنی ئارەقکردنەوە بەهۆی دڵەڕاوکێی تایبەت و جیاوازە و بۆنەکەی ناخۆشترە.

٢. بۆنی ماسی 

Related image

هەروەک دەوترێت "بۆنی ماسیم لێ دێت" ئەو قسە ڕاستییە و زۆرکات کەسەکە لە بارودۆخێکی جیاوازدا هەستدەکات جەستەی بۆنی ماسیی لێ دێت، هۆکاری ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ دەردانی ماددەیەکی کیمیایی لە لەشدا، کە لە خواردنی دەریاییدا بوونی هەیە.

٣. بۆنی هەندێک جۆری خۆراک

Related image

ئەو خواردنانەی بڕێکی کەم کاربۆهیدراتیان تێدایە دەبنەهۆی دروستبوونی بۆنی ناخۆشی دەم، ئەگەر خەڵکی بڕێکی زیاتر لەو کاربۆهیدراتە بخوات ئەگەری هەیە جەستە بیگۆڕێت بۆ وزە و چەوری، کە کیتۆنات دروستدەبێت.

ئەو کیتۆناتە هۆکارە بۆ دروستبوونی بۆنی دەم لە شێوەی بۆنی میوە و دەرمانی لێکەرەوەی بۆیەی نینۆک "ئەسیتۆن".

٤. جۆرە جیاوازەکانی میوە

Image result for ‫الفاكهة‬‎

خواردنی سێو زۆرکات دەبێتەهۆی غازات، ئەمە لەکاتێکدا جەستە نەتوانێت بە باشی هەرسی بکات و بیمژێت، لەگەڵ کاربۆهیدراتی خواردنەکان کارلێک دەکات، لە ئەنجامدا غازات و ئاوسانی سک دروستدەکات کە هۆکارە بۆ بۆنی ناخۆشی لەش.

٥. خواردنەوە کهولییەکان

Related image

زیادەڕەویکردن لە خواردنەوە کهولییەکان هۆکارە بۆ دروستبوونی بۆنی ناخۆش لە پێستدا، جگەر کاردەکات بۆ گۆڕینی خواردنەوە کهولییەکان بە شێوەی ترشی کە جەستە دەیکاتە دەرەوە، ئەمەش وادەکات بۆنی لەش و هەناسە ناخۆش ببێت.

ئ.ل