ڤیدیۆ.. کچێک لەناو ئۆتۆمبێلێکی منداڵان گیریخواردووە

2019-06-12

4774 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کچێکی تازە پێگەیشتوو دەچێتە ناو ئۆتۆمبێلێکی منداڵان کە لە قەبارەی خۆی بچوکترە، بەبێ ئەوەی بیر لەوە بکاتەوە دواتر چۆن لێی دێتە دەرەوە، لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا گیردەخوات.

کچێک لە شاری بریشین لە سکۆتلەندا دەچێتە ناو ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بە منداڵان، بەڵام لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا ناتوانێت بێتە دەرەوە، ئەگەرچی چەندین جار هەوڵی هاتنە دەرەوە دەدات.

هەروەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە، کچەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا گیریخواردووە و هەوڵی زۆر دەدات بێتە دەرەوە، پیاوێک هاوکاریی دەکات بۆئەوەی بەبێ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە بشکێنێت بێتە دەرەوە بێ سوود دەبێت، لە کۆتاییدا بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە دەشکێنێت و کچەکە ڕزگاری دەبێت.

ئ.ل