ڤیدیۆ.. شێوازی بەکارهێنانی فازلین و زەیتی زەیتون بۆ پڕبوونی برۆ

2019-06-12

22928 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بوونی برۆی ئەستور و پڕ یەکێکە لە نیشانەکانی جوانی لای خانمان، بۆ ئەم مەبەستەش زۆرکات کەرەستەی جوانکاری یاخود ماددەی کیمیایی بەکاردەهێنن بۆ پڕبوونی برۆیان.

ماڵپەڕی جەمیلە لە ڤیدیۆیەکدا شێوازی بەکارهێنانی فازلین و زەیتی زەیتونی خستووەتەڕوو، کە یارمەتیدەرن لە پڕبوونی برۆ لە ماوەیەکی کەمدا.

کەوچکێکی بچووک فازلین لەگەڵ نیو کەوچک زەیتی زەیتون لە دەفرێکدا بە جوانی تێکەڵبکرێت، لە ڕێگەی لۆکەی گوێ پاککەرەوەوە شەوان پێش نوستن بدرێت لە برۆ و، بەیانیان بە ئاو بشۆرێت.

ئەم ڕێگە سوودی هەیە بۆ زوو پڕبوونی برۆ و هیچ زیانێکی لاوەکیی نییە، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتیدەرە لە پاراستنی پێستی ئەو ناوچەیەی ڕووخسار لە گرفتە تەندروستییەکان.

ئ.ل