وێنە.. سەماکەرێک لە کاتی نمایشدا گڕی لە خۆی بەردا

2019-06-12

11718 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەماکەرێکی ئاگر لە کاتی نمایشێکدا لە شاری لاس ڤێگاسی ویلایەتی نەڤادای ئەمریکی گڕی لە خۆی بەردا.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی فۆکسنیوز بڵاویکردووەتەوە، پووشی قاچەکانی سەماکەرێکی پسپۆڕ لە بواری سەمای ئاگردا لە کاتی نمایشێکدا گڕی گرت.

بە گوێرەی گازینۆی لەیکساید کە نمایشەکەی تیادا بەڕێوەچووە، سەماکەرەکە کە نەناسراوە، و نمایشکارێکی تریش بۆ چارەسەرکردنی برینداریی بران بۆ سەنتەرێکی پزیشکی لە شاری لاس ڤێگاس.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، تا ئێستا حاڵەتی تەندروستیی یەکێک لە نمایشکارەکان نەزانراوە، بەڵام ئەوەی تریان تووشی چەند سووتاوییەکی سووک بووە.

گازینۆکە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، "بە داخەوە ئەو نمایشەی کە بە مەبەستی تەرفیهی میوانەکانمان ڕێکخرابوو بەو شێوەیە کۆتایی هات، بیرەکانمان لە لای نمایشکارەکانمانە".

ئەو سەماکارەی کە تووشی سووتاویی بووبوو، تووڵێکی ئاگرینی بەدەستەوە بووە کە هەردوو سەرەکەی ئاگری پێوە بووە و درێژییەکەی ٢ مەتر زیاتر بووە، ئاگری سەرێکی تووڵەکە بەر پووشی قاچی کەوتبوو و بەهۆیەوە گڕی گرتبوو.

ئەمەش چەند وێنەیەکی ڕووداوەکەیە:

A professional flame dancer caught his grass-like wardrobe on fire (pictured) while performing with a blazing pole during a luaua at the Lakeside casino in Pahrump, Nevada on Saturday

The fire dancer did not initially notice that his clothing had ignited until flames shot up his leg

The condition of the man who was treated at University Medical Center in Las Vegas is not known at this time, and a second performer suffered only minor burns

The dancer's fellow performers smothered the flames shooting up his body with a tarp (shown)

ز.ن