چاویلکەیەکی تایبەت بە کورتەباڵاکان دروستکرا

2019-06-12

2292 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێک چاویلکەیەکی داهێناوە کە تایبەتە بەو کەسانەی باڵایان کورتە و یارمەتییان دەدات وەکو کەسانی باڵا بەرز ببینن.

ماڵپەڕی بۆرد پاندا بڵاویکردووەتەوە، دۆمینیک ویلکسی داهێنەر باسی لەوە کردووە، هاوڕێیەکی هەیە کە باڵای ٢ مەتر دەبێت و هەر کاتێک دەچن بۆ سەیرکردنی کۆنسێرت، دیمەنی نمایشەکان بۆ ئەوانەی دوای خۆیان دەگرن، بۆ ئەوەش چاویلکەیەکی داهێناوە کە ٣٠ سانتیمەر لە باڵا دەدات بە کەسانی کورتەباڵا.

دۆمنیک بە ماڵپەڕی بۆردپاندای ڕاگەیاند، "ماوەیەک لەمەوبەر کۆمپانیای مایکرۆسۆفت داوایان لێکردم کە چەند چارەسەرێکی سەرنجڕاکێش بۆ هەندێک گرفتی ژیانی ڕۆژانە بدۆزمەوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "ڕۆژێکیان سەردانی نمایشێکی هونەریم کرد لە شاری لەندەن و لە بەشی دواوە وەستابوون، پیاوێکی بچووک لە دوامەوە سەمای دەکرد بۆ ئەوەی نمایشەکە ببینێت لەبەرئەوەی هەموو کەسانی دەوروبەری باڵابەرز بوون".

وتیشی، "منیش بیرۆکەیەکم لا دروستبوو  و ئەم چاویلکەیەم داهێنا کە لەو حاڵەتانەدا دەتوانرێت سوودی لێوەربگیرێت".

دۆمینیک لە بارەی چاویلکەکەوە دەڵێت، کاتێک لە چاوی دەکەیت، لاکێشەیەکی لە سەنتەری بیناییتدا دەبینیت کە ٣٠ سانتیمەتر لە باڵای خۆتەوە بەرزە.

دۆمینێک چەندین داهێنانی سەرنجراکێشی تریشی هەیە، لەوانە:

-قاتێک کە ئیشارەتی ڕاست و چەپی لەسەرە.

-پێڵاوی تایبەت بە سەهۆڵ و زەوی خلیسک.

-پێڵاوێک کە GPSی تیادایە و ئاڕاستەی ماڵەوەت پیشاندەدات.

-مایکرۆفۆنێک بۆ دەرخستن و گەورەکردنی دەنگی ناو گەدە.

-ئامێرێک بۆ گەورەکردن دەنگی ناو شار لە دوورەوە.

 ز.ن