براكه‌ی به‌هجه‌ت یه‌حیا نوێترین كلیپی كرده‌ دیاری NRT2

13/5/2013 540 جار خوێندراوەتەوە

ئامانج یه‌حیا  برای هونه‌رمه‌ند به‌هجه‌ت یه‌حیا، له‌ ماوه‌ی رابوردوو كاری له‌ میوزیك كردووه‌ و له‌سه‌ر ئامێری كه‌مان ئیشی كردووه‌، به‌ڵام له‌م دوایه‌نه‌دا یه‌كه‌م گۆرنی خۆی به‌ كلیپه‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئێستا سه‌رقاڵی كار كردنه‌ بۆ دووم كلیپی،
ناوبراو ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی به‌ماڵپه‌ری ئێن ئارتی دووی راگه‌یاند: ئه‌و به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌م به‌ناوی وون بوونه‌ و له‌تێكستی شاعیر محمد عومه‌ر عوسمانه‌ و له‌ئاوازو میوزیكی بریار ره‌شیده‌ ،

ده‌رباره‌ی كلیپی به‌رهه‌مه‌كه‌ی ناوبراو زیاتر ووتی: كاری كلیپی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ له‌لایه‌ن كامێره‌مانێكی ئیتاڵی ئه‌نجام دراوه‌ كه‌ناوی فیدریكۆیه‌ و له‌شاری به‌رلێن له‌ووڵاتی ئه‌لمانیا كاری كلیپ و تۆماركردنی بۆكراوه‌ ، شایه‌نی باسه‌ ناوبراو له‌ئێستادا له‌ده‌ره‌وه‌ ژیان به‌سه‌رده‌بات و درێژه‌ به‌كاری هونه‌ری ده‌دات .

ئا: شاخه‌وان شێخانی

83181352013_Amang Yahya 76.jpg

Copyright © 2013 NRT2 TV. all rights reserved .Created by AVESTA GROUP Information Technology and Consultancy