رێگاكانی رزگاربوون لە زیپکە

22/4/2013


زیپكه‌ شتێکی ناشرینە کە لەسەر ڕوخساری مرۆڤ دەردەکەوێت، هەرچەندە نەهێشتنی و مامەڵەکردن له‌گه‌ڵ ئەم زیپکانە بە دەرمان شتێکی قورس نییە، زۆرێك لە دەرمان هەیە بۆ ئەوەیە ڕزگارت بێت لە زیپكه‌، بەڵام ئەنجامەکەی بە دڵی خۆت نابێت و کاریگەرییەکی باشیشی نابێت بۆ سەر پێستت.
بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سروستی رزگارت بێت لە زیپكه‌ ١٠ ڕێگای سروستی هەیە کە ئەمانەن:
1-    گەڕانەوە بۆ کاتی پێش دروستبوونی زیپكه‌
ئەو شتانەی کە کار لەپەیدابوونی زیپكه‌ دەکات هۆکاری تێکچوونی هۆرمۆن یاخود ئەو خواردنە خراپانەی کە سوودیان نییە یان پاك ڕانەگرتنی پێست، بەهیچ شێوەیەك پەنجە بەکارمەهێنە بۆ نەهێشتنی زیپكه‌ چونکە بارەکە قورستر دەبێت و جێگایەك بەجێدەهێڵێت.
٢-  ئاو
بەلایەنی کەمەوە دەبێت رۆژانە ٨ پەرداخ ئاو بخۆیتەوە بۆ ئەوەی پێسی وشك نەبێت، هەروەها پێستت لەماددە زیان بەخشەکان رزگار دەکات.
بۆ ئەوەی پێست پیس نەبێت چەند قەترەیەك ئاوی لیمۆ بکە پەرداخێکەوە و بیده‌ له‌ده‌موچاوت، توێکڵی لیمۆ وەکو ماسکێك لەسەر پێستت دابنێ بەشەوان 3 جار له‌هه‌فته‌یه‌كدا.

٣- سیستمی خۆراکی باش
پێست پێویستی بە خواردنی باش هەیە بۆ ئەوەی خانە مردووه‌كان بێبەش نەبن لە خواردنی باش ئەو خواردنانەش سەوزە و میوەی تازەیە کە ڤیتامین A تێدابێت.
٤- شەربەتی تازە
دەبێت گرنگی بدەیت بە خواردنی شەربەتی میوەی تازە بەتایبەتی شەربەتی گێزەر، چونكه‌ (بیتاکارۆتین)ی تێدایە کە ڤیتامین A له‌خۆده‌گرێت، هەروەها دەبێت ئەو میوانە بخۆیت کە ڤیتامین B تێدایە.
٥- ماسکی دەمو چاو
بۆ نەهێشتنی بەکتریاو بڵاونەبوونەوەی پێویستە بیکاربۆناتی سۆدیۆم بەکاربهێنیت وەک ماسکێك چونکە چەوری پێست ناهێڵێت، ئەویش دەبێتە هۆی پەیدابوونی زیپكه‌، بۆ ماوەی ١٠ خولەك بەکاریبهێنە، پاشان دەموچاوت بە ئاو بشۆ.

٦- چەرەسات
خواردنی چەرەسات یارمەتی چارەسەرکردنی زیپكه‌ دەدات وەک (بندق)، چونکە ڕێژەیەکی زۆر سۆدیۆم و زینکی تێدایە، هەروەها لەهەندێك میوەو سەوزەشدا هەیە.
٧- وەرزش
بەردەوام باس لەوە دەکرێت بۆ هەموو کێشەیەکی تەندروستی، وەرزش باسترین شتە بۆ ئەوەی گەنجی و جوانی پێستت بپارێزێت.
٨- خەوی باش
دەبێت کاتەکانی خەوت ڕۆژانە لە ٨ کاتژمێر کەمتر نەبێت، ئەمەش یارمەتی جوانی پێستت دەدات و دووری ده‌خاته‌وه‌ له‌زیپكه‌ دروستكردن.
٩- بەرهەمە سروشتییەکان
دەبێت کرێمێك و سابونێكی باش هەڵبژێریت بۆ پێستت کە لەگەڵتدا بگونجێت، بۆ نەهێشتنی بەجێماوەی زیپكه‌.
١٠- رووەك
لە رووەکدا دەردراوێك بەناوی (الالوفیرا) هەیە ئەمەش بۆ چارەسەرکردنی زیپكه‌ باشە، ئەویش بۆ دوو هۆکار:
١- دژە بەکتریایە
٢- دەچێتە ناو پێستەکەو جوان پاکی دەکاتەوە و چارەسەرێکی کاریگەرە.
ئا: تاژان جه‌زا

Copyright © 2013 NRT2 TV. all rights reserved .Created by AVESTA GROUP Information Technology and Consultancy