4 مانگ پێش ئێستا

دواى ٤٠ ساڵ بەیەکتر شاددەبنەوە

7429 جار خوێندراوەتەوە

وتەیەک هەیە دەڵێت دنیا بچوکە و چاو بە چاو دەکەوێتەوە، ئەم وتەیە بە تەواوەتی بەسەر چیرۆکی دوو خوشکی کۆریدا جێبەجێدەبێت.

چیرۆکی یون سوک و پۆک نام ٤٠ ساڵ بەر لە ئێستا دەستپێدەکات.

دایک و باوکی یون سووک و پۆک نام لەیەکتر جیادەبنەوە و دایکیان یون سوک لە باوکی وەردەگرێتەوە و بەخێویدەکات، بەڵام پاش ماوەیەک دایکی یون کۆچیدوایدەکات و کچەکەی دەخرێتە خانەیەکی منداڵانی بێسەپەرشت و خێزانێكی ئەمەریکی هەڵیدەگرنەوە و لە ساڵی ١٩٧٦ دا وەک کچی خۆیان دەیبەن بۆ شاری نیو یۆرک لە ویلایەتە یەلگرتووەکانی ئەمەریکا.

پۆک نام کە زڕ خوشکی یونە لەگەڵ باوکیدا دەژی و دوای پێنج ساڵ باوکیان کۆچیدوایدەکات و کچەکەش وەک خوشکەکەی دەنێردرێتە خانەیەکی منداڵانی بێسەرپەرشت و دواتریش خێزانێكی ئەمەریکی دیکە لە ساڵی ١٩٧٨ دا هەڵیدەگرنەوە و وەک کچی خۆیان دەیبەن بۆ ویلایەتی ڤێرجینیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و دوو خوشەکەکە بێ ئەوەی ئاگاداربن تەنها ٣٠٠ میل لە دووری یەکتر لە وڵاتێکی دیکەدا دەژین.

ad_184271546.jpg

بەشی دووەمی چیرۆکەکە کاتێك دەستپێدەکات کە پۆک نام وەک پەرستاری یاریدەدەر لە نەخۆشخانەیەکی فلۆریدادا دەستبەکاردەبێت کە یون سوکیش لەهەمان نەخۆشخانە کارمەندی تەندروستییە و ڕێدەکەوێت کە لەیەک شەفتی کارکردندا کاردەکەن و ماوەیەکی کەم دەبنە هاوڕێی نزیکی یەکتر و کاتێکیش چیرۆکەکانیان بۆ یەکتر دەگێڕنەوە دەبینن چەندین لەیەکچوون لەنێوانیاندا هەیە و بڕیاردەدەن پشکنینی دی ئێن ئەن ئەنجامبدەن و دەردەکەوێت کە ئەو دوو خوشکەن ٤٠ ساڵە لەیەکتر دابڕاون.

ب.ح