7 مانگ پێش ئێستا

شوان عەتوف باخەکەى باوکم بەرهەم دەهێنێت

4786 جار خوێندراوەتەوە

سینەماکارى کورد شوان عەتوف کورتە فیلمى باخەکەى باوکم بەرهەم دەهێنێت.

فیلمەکە لە سیناریۆ و نوسین و دەرهێنانى شوان عەتوفە و رۆڵی سەرەکیشى تێدا دەبینێت، بڕیاریشە کورتە فیلمەکە بۆ فێستیڤاڵە جیهانیەکان بنێردرێت.

کورتە فیلمى ( باخەکەى باوکم) رۆژى پێنج شەممە رێکەوتى ٨/١٠/٢٠١٥ لە هۆڵى ئینستیوتى کەلەپورى کورد لە سلێمانى بۆ یەکەمجار نمایش دەکرێت.

کورتە فیلمى باخەکەى باوکم باس لە باوکى موجاهیدێکى کوردى پەشیمان دەکات، لە بەشێکى کورتە فیلمەکەدا کە شوان عەتوف خۆى رۆڵى باوکەکە دەبینێت بە کوڕەکەى دەڵێت:سوێند بە مناڵیت کورم... پەشیمانی لەوەی چەقۆکەشت گرت بەدەستەوە... سوێند بە پەشیمانیت کورم ... بەر لە مردن گوڵەکە ئەبینی) ئەمە دوا وشەکانی باوکی موجاھیدێکی کوردیی پەشیمانە ، کە لەت لەت بووە لە نێوان باخ و گوڵ و تەسەوف و باوکی و جیھاد و سەربڕین و ئەمیرەکەی.

کورتە فیلمی "باخەکەی باوکم" My Father’s Garden دووەمین ئەزموونی ئەم فیلمسازەیە دوای دەرھێنانی کورتە فیلمی "ماڵ و کلیل".

ئەم کورتە فیلمە ١٣ خولەکییە بە سپۆنسەری سەرەکیی ھۆتێل "ڕامادا" وا بڕیارە لە رێگەی کۆمپانیای "ئای لۆڤ فیلم" ەوە بۆ فیستیڤاڵە جیھانییەکانی فیلم بنێردرێت.

س.ج