19/05/2017

دوو بیرکردنەوە وادەکات خۆشتر بژیت

34477 جار خوێندراوەتەوە

هەندێکجار کۆمەڵێك بیرکردنەوە هەیە کە وامان لێدەکات ژیان قورس بکەین و بێتاقەت و نیگەران ببین، بەڵام دەکرێت بە کۆمەڵێك بیرکردنەوە هەمیشە هەوڵی ژیانێکی خۆش بدەین و ژیان جوانتر بکەین.

بەپێی ماڵپەڕی "لایف هاک"، چەند بیرکردنەوەیەک هەیە کە وادەکات ژیان جوانتر و ئاسانتر و خۆشتر بێت بۆ مرۆڤەکان.

لێرەدا ئەو دوو بیرکردنەوە دەخەینەڕوو:

١. خەڵک ئەوەندە گوێت پێنادات وەک ئەوەی تۆ بیردەکەیتەوە:
پێویستە ئەوەندە بیرکردنەوەکانت سەبارەت بە خەڵک نەبێت چونکە ئەوان ئەوەندە گوێ نادەن بە ژیانی تۆ، بۆیە ئەگەر ئەو بیرکردنەوەیە بگۆڕیت ژیانت ئاسوودەو ئارام دەبێت.

٢. خۆت بەراورد مەکە لەگەڵ کەسانی دیکە:
هەمیشە هەوڵبدە خۆت بەلاوە گرنگترین و باشترین کەس بێت هەرگیز هیچ شتێکی ژیان بەراورد مەکە لەگەڵ کەسانی دیکە.
پ.ب