19/05/2017

سێ سوودی تەندروستی جیاوازی نیسک بۆ مرۆڤ

23386 جار خوێندراوەتەوە

نیسک بە یەکێک لە دانەوێڵە بەسوودەکان دادەندرێت بۆ تەندروستی مرۆڤ بەگشتی و بەتایبەتی بۆ تەندروست ڕاگرتنی دڵ و کەمکردنەوەی چەوری کۆلیسترۆڵی زیانبەخشی جەستە.

بەپێی ماڵپەڕی "بۆڵد سکای"، خواردنی ڕۆژانەی نیسک کاریگەری ئەرێنی زۆری دەبێت لەسەر جەستەی مرۆڤەکان.

لە خوارەوەدا سوودەکان دەخەینەڕوو:

١. کەمکردنەوەی چەوری کۆلیسترۆڵ:
نیسک دەوڵەمەندە بە پیکهاتەی خۆراکی ڕیشاڵی گرنگ، ئەمەش هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی چەوری کۆلیسترۆڵی ناو خوێن و مەترسی نەخۆشی دڵ کەمدەکاتەوە.

٢. تەندروستيى کۆئەندامی هەرس:
خواردنی نیسک دەبێتە هۆکاری باشترکردنی سیستمی هەرسکردن و بەمەش ڕیگری دەکات لە توشبوون بە قەبزی.

٣. پێدانی پرۆتین بە لەش:
نیسک بە ڕیژەی ٢٦%ی پیکدێت لە پرۆتین بەمەش برێکی باش پڕۆتین دەبەخشێت بە جەستەی مرۆڤ.
پ.ب