19/05/2017

بزانە بۆچی خانمان پێویستە بۆ یەک جار بە تەنیا گەشت بکەن

16495 جار خوێندراوەتەوە

گەشت کردن بۆ مرۆڤەکان بە گرنگ دادەندرێت بۆ پشوودان بە مێشک و جەستە و هەروەها دوورکەوتنەوە لە کار و جەنجاڵی ژیان بۆ ماوەیەک.

ماڵپەڕی "فوستانی" دوو هۆکاری گرنگی ئاماژەپێداوە سەبارەت بە سوودی گەشتکردنی خانمانی بە تەنیا، کە دەبێت لە ژیانیاندا بۆ یەک جاریش بێت بەجێیبهێنن.

لە خوارەوەدا دوو سوودەکە دەخەینەڕوو:

١. بۆ هەبوونی ئەزموونی زیاتر:
کاتێک گەشتدەکەیت بۆ شوێنێکی جیاوازتر دەبێتە هۆکاری کۆکردنەوەی ئەزموونی زیاتر، بۆیە کاتێک خانمان بە تەنیا گەشتدەکەن بێ ئەوەی پشت بە کەس ببەستن ئەزمونێکی زیاتر وەردەگرن.

٢. هەستکردن بە بەرپرسیارێتی:
گەشتکردنی خانمان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بە تەنیا وادەکات فێری هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ببن لەکاتێک کەسیک نییە پشتی پی ببەستن.
پ.ب