19/05/2017

بزانە سوودی هەشت کاتژمێر خەو چیە

12871 جار خوێندراوەتەوە

خەو گرنگی زۆری هەیە بۆ حەسانەوەی جەستەی مرۆڤ بە گشتی، چونکە مرۆڤەکان ڕۆژانە بە هۆکار و کاری هەمەجۆرەوە هیلاک دەبن.

بەپێی ماڵپەڕی "بۆڵد سکای"، ڕۆژانە هەشت کاتژمێر خەو سوودی هەمەجۆر دەگەیەنێت بە جەستە و تەندروستی مرۆڤەکان.

لێرەدا سوودەکان دەخەینەڕوو:
١. هۆکاری دڵخۆشی زیاتر:
ڕۆژانە خەو بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر دەکرێت ببێتە هۆکاری دڵخۆشبوون و هەستکردن بە ئاسوودەیی زیاتر.

٢. بنیاتنانی ماسولکەکان بە ئاسانی:
لەکاتی خەودا هۆرمۆنی گەشەکردن بەهێز دەبێت و لەبەر ئەم هۆکارە خەوتن بۆماوەی هەشت کاتژمێر بەسوودە بۆ دروستبوونی ماسولکەکان بە خێرایی.

٣. هێشتنەوەی کێش بە تەندروستی:
دەکرێت خەوتن بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر یارمەتیدەر بێت بۆ کۆنتڕۆڵ ڕاگرتنی کێش و ڕێگریکردن لە زیادبوونی کێشی لەش.
پ.ب