19/05/2017

كۆمپانیایەكی سویسری خێراترین ئۆتۆمبێلی كارەبایی دروستدەكات

12955 جار خوێندراوەتەوە

كۆمپانیای(Classic Factory)سویسری نوێترین زانیاری دەربارەی ئۆتۆمبێلە كارەباییەكەی كە ناوی(Elextra)، و چاوەڕواندەكرێت ببێتە خێراترین ئۆتۆمبێلی كارەبایی لەجیهاندا.

ئەو كۆمپانیایە بەنیازە دوو بزوێنەری كارەبایی بۆ ئۆتۆمبێلە نوێیەكە دابین بكات كە هەریەكێكیان توانای ٦٨٠ هێزی ئەسپی دەبێت، پەیكەری ئۆتۆمبێلەكە لەماددەی كاربۆنی تایبەت دروستدەكرێت، و ئۆتۆمبێلەكە شوێنی چوار سەرنشینی دەبێت و سندوقەكەشی ٤٠٠ لیتر دەگرێت.

ئۆتۆمبێلە نوێیەكە چاوەڕوان دەكرێت كە دووری ٦٠٠ كیلۆمەتر ببڕێت بێئەوەی پێویستی بە دووبارە بارگاویكردنەوە هەبێت، تەنانەت ئەگەر بەخێرایی ١٠٠ كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا بڕوات.

كۆمپانیا سویسرییەكە هەوڵدەدات بەیارمەتی كۆمپانیاكانی تردا كە ناوی نەهێناون گەشە بەم ئۆتۆمبێلە بدات و لەوانەیە ساڵی داهاتوو پەردە لەسەر بڵاوكردنەوەی ئەم ئۆتۆمبێلە لابدرێت.

لەئێستادا ئۆتۆمبێلی تێسلا S خێراترین ئۆتۆمبێلە لەجیهاندا، بەجۆرێك كە باشترین مۆدێلی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە خێراییەكەی دەگاتە ١٠٠ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و لەماوەی تەنها ٢.٥ چركەدا.

كۆمپانیا سویسرییەكە كە بەنیازە ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیە بەرهەم بهێنیت بەخێراییەكە كە دەگاتە ١٠٠ كیلۆمەتر لە ٢.٣ چركە و كەمتر بە دوو چركە لەئۆتۆمبێلەكەی كە لەئێستادا لەجیهاند ابەخێراترین ئۆتۆمبێل دادەنرێت  و هەروەها لەئۆتۆمبێلی پۆرش E بە چركەیەك خێراتر دەبێت.

بڕیار وایە كە ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە نوێیە لە ساڵی ٢٠١٩ دا بەرهەم بهێنرێت و پلان دانەرانی ئەم ئۆتۆمبێلە بەنیازن زیاتر لە ١٠٠ دانە لەم ئۆتۆمبێلە بخەنە بازاڕەوە و بەنرخێك كەمتر لە ٤٥٠ هەزار یۆرۆ كەمتر نەبێت.

م.ح