19/05/2017

پێنج جۆر خواردن لەوانەیە زیان بە تووشبوانی نەخۆشی ڕەبۆ بگەیەنن

11254 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی بۆڵد سكای لە ڕاپۆرتێكیدا ئاماژەی بە پێنج جۆر خواردن داوە كە خواردنیان لەوانەیە ببێتە هۆی زیان گەیاندن بەو كەسانەی كە تووشی نەخۆشی ڕەبۆ بوون.

نەخۆشی ڕەبۆ یەكێك لەو جۆرە نەخۆشیانەی كە تووشی كۆمەڵێكی زۆر لەخەڵكی دەبێت كە ئەویش بریتییە لە تێكچونێك لە هەناسەدان و هەستیاری بۆ سییەكان دروستدەبێت.

لەخوارەوە ئەو جۆرە خواردنانە دەخەینەڕوو كە باشتر وایە تووشبوانی ڕەبۆ نەیانخۆن:

١- شەربەتی لیمۆی دروستكراو:

ئەو كەسانەی كە تووشی نەخۆشی ڕەبۆ بوون باشتر وایە كە بەدووربن لەو شەربەتانەی كە تامی لیمۆ یان شەربەتی لیمۆی دەستكردیان تێدایە، ئەوەش بەهۆی بوونی جۆرە ماددەی هەژێنەر كە كاردەكەنە سەر هەستیاری سنگ و لەبری ئەوە باشتر وایە كە شەربەتی سروشتی لیمۆ بخۆنەوە لەدوای ڕێنمایی وەرگرتن لە پزیشكی پسپۆڕ.

٢- میوەی وشككراو:

خواردنی میوە وشككراوەكانی وەك قەیسی، كشمیش و گێلاس هەندێك جۆری تریان لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوون و خراپبوونی هەستیاری سنگ.

٣- ترشكراوەكان:

بەهۆی بوونی ماددەی پارێزەر لەناو خواردنە ترشكراوە ئامادەكراوەكانی ناو بازاڕەكان، باشتر وایە كە ئەو كەسانەی كە نەخۆشی ڕەبۆیان هەیە نەیانخۆن و بەدووربن لێیانەوە.

٤- پەتاتەی لەقوتو نراو:

پەتاتەی لەقوتو نراو و خواردنە بەستووەكان ماددەی گۆگردیان تێدایە و ئەوەش كاریگەری لەسەر هەناسەدان دەبێت، ئەو كەسانەی كە ئارەزووی پەتاتەی برژاو دەكەن باشتر وایە لە ماڵەوە خۆیان ئامادەیان بكەن.

٥- خواردنەكانی تر:

هەندێك خواردنی تری وەك تەماتە، بەرهەمەكانی سۆیا، سەلەمۆن، كەلەرم، سیر، هێلكە، نیشاستەی گەنمەشامی بەشێوەیەكی گشتی دەبنە هۆی هەستیاری چونكە بڕێكی زۆر لە ماددەی گۆگردیان تێدایە.

م.ح