19/05/2017

تابلۆیەكی پیكاسۆ بە ٤٥ ملیۆن دۆلار فرۆشرا

13978 جار خوێندراوەتەوە

تابلۆیەكی وێنەكێشی بەناوبانگ پابلۆ پیكاسۆ بەناوی ئافرەتێكی دانیشتوو بەعەزییەكی شینەوە بەبڕی ٤٥ ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی بی بی سی، تابلۆكە بەناوی(ئافرەتێكی دانیشتوو بەعەزییەكی شینەوە) یە لەبەرزكردنەوەی نرخدا لەشاری نیویۆركدا فرۆشرا.


تابلۆ كێشراوەكە وێنای هاوڕێیەكی ئەو تابلۆكێشە بەناوی(دۆرا مار)كردووە و لەماوەی جەنگی دووەمی جیهانیدا نازییەكانی ئەڵمانیا دزیویانە و بەڵام دواتر شۆرشگێرەكانی فەڕەنسا توانیویانە بیگەڕێننەوە.
پێشتر ئەو تابلۆیە بۆ كەسێك بەناوی دیمیتری ماڤرۆماتیس كە كەسێكی ئەمریكی بەڕەچەڵك یۆنانییە بەبڕی ٢٦ ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

پابلۆ پیكاسۆ تابلۆكێشێكی بەناوبانگی ئیسپانییە لەساڵی ١٨٨١ لەدایكبووە و لە ساڵی ١٩٧٣ دا كۆچی دوایی كردووە.

م.ح