سەردێڕ:

کێشەی خەڵک


کێشەی خەڵک؛ یەکێکی دیکەیە لەبەرنامە ھەفتانەییەکانی ئێن ئاڕ تی کە گرنگیی بەکێشەکانی خەڵک دەدات و راستەوخۆ ئەو بابەتانە شیدەکاتەوە کە دەبێت بەرپرسان وەڵامی بدەنەوە. لەم بەرنامەیەدا، تەوەرێکی گرنگ کە راستەوخۆ پەیوەندیی بەژیانی رۆژانەی خەڵکەوە ھەبێت دەوروژیچنرێت و پاش شیکردنەوەی بەرپرسان رووبەڕووی خەڵک دەکرێنەوە. لەم بەرنامەیەدا ھەوڵدەدرێت چارەسەر بۆ ئەو کێشانە بدۆزرێتەوە کە دەبنە تەوەری سەرەکی. مەریوان حەسەن پێشکەشکاری ئەم بەرنامەیەیە کە کاتژمێری ٩ی شەوانی پێنجشەممان پەخش دەکرێت و لەکاتژمێر ٣ی رۆژی دواتردا دووبارە دەبێتەوە.