سەردێڕ:

​وێنە.. یاری وەرزشی خلیسکانی سەر بەفر لەسنوری قەزای پێنجوێن

یاری وەرزشی خلیسکانی سەر بەفر لەسنوری قەزای پێنجوێن دەستپێکردەوە و دەیان کەس بۆ مەبەستی ئەنجامدانی یاریەکە ھاتوەتە ئەم گۆرەپانەو بڕیارە لەچەند رۆژی ئایندەشدا فیستیڤاڵێکی تایبەتی بۆ ئەنجامبدرێت

لەساڵی ٢٠١١وە بە ھاوکاری سەنتەری پەرەپێدانی گەنجان یاری خلیسکانی سەر بەفر لە پێنجوێن دەستپێکردوەو ئێستا دوو تیمی کوران و کچان کە ژمارەیان نزیکەی ٦٠ کەسە سەرقاڵی ئەم وەرزشەن

پێنجوێن ساڵانە بەفرێکی زۆری لێدەبارێت ئەمەش وایکردوە لەوەرزی زستانیشدا ببێتە شوێنی گەشتی زستانە، ئەم قەد پاقاڵی کێوە لە دەرەوەی قەزاکە تایبەتکراوە بە یاریی خلیسکانی سەر بەفر نزیکەی ٥ دۆنم زەویە.

 

فۆتۆ : عومەر فەتاح 

64631 جار بینراوە