سەردێڕ:

وێنە.. گوندی ڕوبەتکێ لە سنوری پارێزگای دھۆک بەھۆی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە چۆڵکراوە

تائیف گۆران_ شێخان

 گوندی روبەتكێ کە دەکەوێتە سنوری ناحییە ئەتروش سەر بەقەزای شێخان لە پارێزگای دهۆك ماوەیەکە بەهۆی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە چۆڵکراوە.

پێشتر گوندەکە ١٥٠ ماڵی تێدا دەژیان بەڵام لە ئێستادا بەهۆی بۆردومانە یەک لە دوای یەکەکانی فرۆكە جەنگییەکانی توركیاوە گوندەکە چۆڵکرا و تەنها پێنج ماڵی تێدا دەژێت.

دواین جار کە گوندەکە بۆردومان کرابێت ٣١ ئابی مانگی ڕابردوو.

دانیشتوانی گوندەکە دەڵێن، لە ترسی بۆردومانەکاندا ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە، ئەگەر بۆردمان نەبێت دەگەرێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

ئەو کەسانەی لە گوندەکەدا دەژین خەریکی کاری لەوەڕاندنی ئاژەڵن و بەشێکی تریشیان خەریکی کاری کشتوکاڵن.

21860 جار بینراوە