سەردێڕ:

وێنە.. دیدارەکەی ترەمپ و کیم لە سەنگاپۆر

ئەمڕۆ ھەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور لە سەنگاپۆر کۆبوونەوە و یاداشنامەیەکی ھاوبەشیان واژۆکرد.
لە یەکێک لە دوورگەکانی وڵاتی سەنگاپۆر، ھەردوو سەرۆکی ئەمریکا و کۆریای باکور چاویان بە یەکتری کەوت و لە کەشێکی ھێمندا یاداشتنامەیەکی ھاوبەشیان واژۆکرد.
لە دوای واژۆکردنی ئەو یاداشتەش، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، داماڵینی چەکی ئەتۆمیی کۆریای باکور زۆر بە خێرایی دەستپێدەکات.
وتیشی، پەیوەندییەکی زۆر تایبەتی لەگەڵ کیم جۆنگ ئۆن سەرۆکی کۆریای باکور دروستکردووە و داوای لێ کرد سەردانی کۆشکی سپی بکات.
سەرۆکی کۆریای باکوریش ئاماژەی بەئەوەکرد، سەردەمێکی نوێ دەستپێدەکات و جیھان گۆڕانکاری زۆر گەورە دەبینێت.

9377 جار بینراوە