|
|
|
سلێمانی: لەكاتی گەیاندنی تۆمەتبارێك بۆ دادگا شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕودەدات و كەسێك برینداردەبێت
|
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەكاتی گەیاندنی تۆمەتبارێك بۆ دادگای سلێمانی، پێكدادان لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویداوە بەهۆیەوە كەسێك بەسەختی بریندار بووە كە باوكی تۆمەتبارەكەیە. سەرچاوەیەكی تەندروستی لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی بە NRT رایگەیاند: باوردۆخی بریندارەكە ناجێگیرە. چەند شایەتحاڵێكیش ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن كە چەند كەسێك بە بۆری و ئاسن هێرشیانكردۆتە سەر كەسەكە و برینداریان كردوەو ژمارەیەكی زۆریش لەكەسوكاری هەردوو بنەماڵەكە لەبەردەم دادگای سلێمانی كۆبونەتەوە.
|
|