نرخى ئاڵتون لە بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت

‌ 438 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه 28/3/2011 11:50:00
گۆڕینی فۆنت

بەهۆى ئەو گرژى و ئاڵۆزییەى خۆرهەڵاتى ناوەڕاستى گرتۆتەوە نرخى ئاڵتون لەبەرامبەر نرخى دۆلار دادەبەزێت و سەرەڕاى پێشهاتەکانى قەیرانى ئەتۆمى ژاپۆن خواست لەسەر کانزاى نەفیس زیاد دەکات. بەرزبوونەوەى دۆلار بەهۆى وتارەکانى هەندێ لە بەرپرسەکانى بانکى ناوەندى ئەمریکییەوە بوو، سەرنەکەوتنى پارتەکەى ئەنجێلا مێرکلى راوێژکارى ئەڵمانیا لە هەڵبژاردنەکان وایکردوە نرخى یۆرۆ دابەزێت. هاوکات نرخى زیو لە 0.7% و پلاتین لە 11.95% و پلادیۆمیش لە 1.7%  لەبازاڕەکانى جیهاندا دابەزینى تۆمارکردووە.