گه‌رده‌لول ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

‌ 1732 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه 9/4/2013 16:24:00
گۆڕینی فۆنت

پاش ئه‌وه‌ی‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ په‌خشی‌ به‌شی‌ سێیه‌می‌ زنجیره‌ درامای‌ گه‌رده‌لول له‌ كه‌ناڵی‌ كوردسات به‌هۆی‌ بوونی‌ چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه‌ وه‌ستێنرا ئێستا كه‌ناڵه‌كه‌ بینه‌ارنی‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مشه‌وه‌ ئه‌و زنجیره‌یه‌ له‌كاتی‌ خۆیدا په‌خش ده‌كرێت.

پاش ئه‌وه‌ی‌ دوو رۆژ له‌مه‌وپێش په‌خشی‌ به‌شی‌ سێیه‌می‌ زنجیره‌ درامای‌ گه‌رده‌ل و له‌لایه‌ن كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ كوردساته‌وه‌ وه‌ستێنراو به‌رپرسانی‌ كه‌ناڵه‌كه‌ش هۆكاری‌ وه‌ستانی‌ دراماكه‌یان بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ بواره‌كانی‌ مێژوویی‌ و كلتوری‌ و هونه‌ری‌ و نه‌ته‌وه‌یی‌ گێڕایه‌وه‌، ئه‌مڕۆ له‌ ئاگادارییه‌كدا كه‌ناڵی‌ كوردسات له‌رێی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ به‌بینه‌رانی‌ راگه‌یاند كه‌ پاش پێداچوونه‌وه‌ی‌ ستافی‌ كه‌ناڵه‌كه‌یان به‌ دراماكه‌دا ئه‌مشه‌و گه‌رده‌لول له‌كاتی‌ خۆیدا له‌سه‌ر شاشه‌كه‌یان په‌خش ده‌كرێت.

هه‌ر له‌ رۆژی‌ وه‌ستانیدا جه‌لیل زه‌نگنه‌ی‌ ده‌رهێنه‌ری‌ گه‌رده‌لول ره‌تیكرده‌وه‌ دراماكه‌ی‌ هه‌ڵه‌ی‌ مێژوویی‌ و كلتوری‌ تێدابێت و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ گه‌رده‌لول ته‌نها كێشه‌ی‌  تێكه‌ڵاوبوونی‌ ده‌نگی‌ تێدایه‌.

درامای‌ گه‌رده‌لول درامایه‌كی‌ كوردییه‌و له‌لایه‌ن جه‌لیل زه‌نگنه‌وه‌ كاری‌ ده‌رهێنانی‌ بۆكراوه‌ تائێستا دوو به‌شی‌ له‌كه‌ناڵی‌ كوردساته‌وه‌ په‌خشكراوه‌ له‌ ئێستاشدا به‌شێكی‌ نوێی‌ ئه‌و درامایه‌ له‌سه‌ر هه‌مان شاشه‌ په‌خش ده‌كرێت.

وێنه‌ : وه‌رگیراو له‌ په‌یجی‌ ده‌رهێنه‌ر