|
|
|
ئیكسۆن مۆبیل ده‌گاته چه‌مچه‌ماڵ
|
ئاوات خه‌یروڵا وه‌فدێكی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) به نهێنی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵیان كردوه و بڕیاریانداوه له گوندێكی نزیك چه‌مچه‌ماڵ كه‌مپێك دابنێن.
به پێی زانیارییه‌كانی ئێن ئاڕ تی، كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا كه‌مپێك له گوندی كانی كوچه‌ڵه‌ی سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ دابنرێت، كه سێ كیلۆمه‌تر له‌و قه‌زایه‌وه دووره، ئه‌وه‌ش بۆ كاركردن له‌بلۆكی قه‌ره‌هه‌نجیر ده‌بێت، كه كۆمپانیاكه شه‌ش گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژۆ كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی به جیا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل كۆبونه‌وه، له چه‌ند رۆژی رابردوشدا عه‌بدولكه‌ریم لعیبی وه‌زیری نه‌ونی عێراق، هۆشداریدایه كومپانیاكه، كه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت. ئه‌مڕۆش وه‌فدێكی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به نهێنی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵیان كرد و له‌گه‌ڵ قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر كۆبوونه‌وه.
هه‌ر به پێی زانیارییه‌كانی ئێن ئاڕ تی له هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه ده‌ستده‌كرێت به كاركردن و گه‌ڕان به دوای نه‌وت له ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر.
ئێن ئاڕ تی چه‌ند جارێك هه‌وڵیدا لێدوان له وه‌فده‌كه و قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ وه‌ربگرێت، به‌ڵام به بیانوی هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه رێگری له په‌یامنێر و وێنه‌گره‌كه‌ی ئێن ئاڕ تی كرا.
سه‌ردانی ئه‌و وه‌فده له‌كاتێكدا كه له ماوه‌ی رابردوشدا جارێكی تر سه‌ردانی ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر و قایمقامی چه‌مچه‌ماڵیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مپێك دابنرێت و 60 دۆنم زه‌ویشی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ دابینكراوه.
كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل، گه‌وره‌ترین كۆمپانیای نه‌وتی جیهانه، ساڵی رابردوو بۆ یه‌كه‌مجار گریبه‌ستێكی نه‌وتی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان واژۆكرد، بۆ كاركردن له شه‌ش كێڵگه‌ی نه‌وت، ئه‌مه‌ش بووه هۆی زیاتربوونی كێشه‌ی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا.
|
|