|
|
|
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم: گوێ به‌فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناده‌ین
|
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند گوێ به‌فشاره‌كانی ئه‌مریكا نادات و گرێبه‌سته‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ توركیا به‌رفراوان ده‌كات و له ساڵی 2015 دا ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌رزده‌كاته‌وه.
عه‌لی حسین به‌لۆ ڕاوێژكار له‌وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم به‌ڕۆژنامه‌ی العاله‌می عێراقی ڕاگه‌یاندوه، ئه‌مریكا ده‌ترسێت كوردستان له‌ڕێگه‌ی نه‌وت و پشتبه‌ستن به‌ئابوری خۆی سه‌ربه‌خۆبێت، ئه‌وه‌ش ببێته هۆی به‌هێز بونی ڕۆڵی ئێران كه ئه‌مریكا لێی ده‌ترسێت.
ئاشكرایشی كردوه حكومه‌تی هه‌رێم گوێ به‌و فشارانه نادات و له‌ساڵی 2015 هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌رزده‌كاته‌وه بۆ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا.
هه‌فته‌ی ڕابردوو رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایكرد حكومه‌تی هه‌رێم و توركیا له‌هه‌وڵی واژوو كردنی گرێبه‌ستێكی فراوانن له‌بواری نه‌وت و غازدا.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی، به‌رپرسانی ئه‌مریكا نیگه‌ران له‌و گرێبه‌سته و ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه، ئاڵۆزی زیاتر دروست بكات له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی.
|
|