|
|
|
به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان له سلێمانی: دوای جه‌ژن كارتی سوته‌مه‌نی به‌سه‌ر شۆفێراندا دابه‌ش ده‌كرێت
|
سه‌باره‌ت به پێدانی به‌ش نه‌وت به هاوڵاتیان كه له‌ئێستادا ده‌ستی پێكردووه، بڕیاره له‌مساڵدا 4 به‌رمیل نه‌وت بۆ ناوچه شاخاوییه‌كان و 3 به‌رمیل نه‌وت بۆناوشار دابین بكرێت كه یه‌ك به‌رمیلی بێ به‌رامبه‌ره.
به وته‌ی به‌رێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان له سلێمانی تا پێش جه‌ژن زیاتر له 2 ملیۆن لیتر به‌نزین دابه‌ش كراوه و دوای جه‌ژن ده‌توانن رۆژانه 7 تا 10 هه‌زار لیتر نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش بكه‌ن ، جگه له‌و 300 ملیۆن لیتر نه‌وته‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم كڕیویه‌تی له ئێستادا حكومه‌تی عێراقی رۆژانه نزیكه‌ی 500 هه‌زار لیتر نه‌وت و پاڵاوگه‌ی بازیان نزیكه‌ی 300 هه‌زار لیتر نه‌وت بۆ پارێزگای سلێمانی دابین ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی كارتی سوته‌مه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان له سلێمانی به ئێن ئاڕتی راگه‌یاند: كارتی سوته‌مه‌نی چاپكراوه‌و دوای جه‌ژن له ڕێگه‌ی 10 لیژنه‌وه ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی ئه‌و كارته كه نرخه‌كه‌ی 5 هه‌زار دیناره‌و به‌جۆرێك دروست كراوه كه ناتوانرێت ساخته بكرێت .
له سێ یه‌م رۆژی جه‌ژنیشه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و به‌نزینخانانه ده‌كرێنه‌وه كه حكومه‌ت سوته‌مه‌نیان بۆ دابین ده‌كات و نرخی یه‌ك لیتر به‌نزینیش ته‌نها 500 دیناره، به‌شه به‌نزینی ئۆتۆمبیلی تایبه‌ت له 50 لیتره‌وه زیادكراوه بۆ 70 لیتر و به‌شه به‌نزینی ته‌كسی له 90 لیتره‌وه زیادكراوه بۆ 110 لیتر .
|
|