|
|
|
ده‌قی پڕۆژه‌كه‌ی تاڵه‌بانی بۆ دیاریكردنی سنوری پارێزگاكان
|
ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه نیوز پرۆژه بڕیاری یاسای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گۆڕانكاریه تا دادپه‌روه‌رانه‌كانی سنوری ئیداری پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كانی بڵاوكرده‌وه كه‌له‌لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه پێشكه‌ش كراوه كه پشتی به‌ستوه به به‌ندی یه‌كی له‌ماوه‌ی 61و به‌ندی 3ی ماده‌ی 73 ده‌ستور.
پرۆژه یاساكه داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و مه‌رسوم‌و بڕیارانه‌و هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی تر ده‌كاته‌وه له لایه‌ن ڕژێمی پێشوه‌وه ده‌ركراون به مه‌به‌ستی وه‌دیهێنانی ئامانجه سیاسیه‌كانی، كه تیایدا گۆڕانكاری نادادپه‌ڕوه‌رانه‌كراوه‌و یاری به سنوری ئیداری پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كان كراوه له عێراقدا.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی ته‌واوی یاساكه‌یه:
پشت به‌ست به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌و به گوێره‌ی به‌ند یه‌ك له‌ماده‌ی 61و به‌ندی 3ی ماده‌ی 73ی ده‌ستور سه‌رۆك كۆمار ئه‌م یاسایه‌ی ده‌ركرد.
یاسای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گۆڕانكاری نادادپه‌ڕوه‌ری سه‌رجه‌م سنوری ئیداری پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كان ماده‌ی-1-سه‌رجه‌م ئه‌و مه‌رسوم‌و بڕیارانه‌و هه‌ر یاسایه‌كی تر هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه كه ڕژێمی پێشوو ده‌ریكردون به‌مه‌به‌ستی وه‌دیهێنانی ئامانجه سیاسیه‌كان گۆڕانكاری‌و یاری كردن به سنوری ئیداری پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری كۆماری عێراقدا له‌خۆ ده‌گرێت.
ماده‌ی-2- ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌مێژوی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی ڕه‌سمیدا.
هۆكاره‌كانی ده‌ركردنی یاساكه:
ڕژێمی پێشوو هه‌ستاوه به گۆڕانكاری نادادپه‌ڕوه‌رانه له‌سه‌ر سنوری ئیداری پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كان له‌زۆربه‌ی ناوچه جیاجیاكانی كۆماری عێراق، هه‌ر چۆنێك ویستویه‌تی یاری پێكردوه، ئه‌وی ش له ڕێگه‌ی ده‌ركردنی مه‌رسوم‌و بڕیاری كۆماری‌و یاسای دیكه‌وه، به شێوه‌یه‌ك هیچ كام له‌و گۆڕانكاریانه كه ئه‌نجامدراون له به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق نه‌بوه، به‌ڵكو له پێناو وه‌دیهێنانی ئامانجه سیاسیه‌كانی ئه‌و ڕژێمه بوه بۆ ئه‌وه‌ی باشتر كۆنترۆڵی هاوڵاتیان بكات به‌سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كانه‌وه، به ئامانجی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌و گێڕانه‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی كه‌له‌وه‌به‌رو پێش ئه‌و ڕژێمه چۆن بوه، ئه‌م یاسایه ده‌ركراوه.
جا گه‌ر ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وا زۆرێك له پارێزگاكان كه ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه به‌شێكی زۆری خاكی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن به‌تایبه‌ت،پارێزگای سه‌لاحه‌دین كه‌به‌رله ساڵی 1968 هیچ بونێكی نامێنێته‌وه، كه ئه‌و كاته به بڕیارێكی ڕژێمی سه‌دام حسین و له‌سه‌ره‌تای حه‌فتكانی سه‌ده‌ی ڕابردودا پێكهێنراوه ، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له قه‌زاو ناحیه‌كانی به‌غداو كه‌ركوكی خرایه‌سه‌ر.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ڕۆژی 14ی ئه‌م مانگه لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان جه‌ختیكرده‌وه، یاسای دوباره دیاریكردنه‌وه‌ی سنوری ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه ماده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه، ئه‌وا ناوچه‌كانی نخێب‌و ڕه‌حالیه‌و عه‌ین ته‌مر له پارێزگای ئه‌نباریش ده‌گرێته‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ش سنوری ئه‌و پارێزگایانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌ر له ساڵی 1968.
ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق كێشه‌مه‌كێش‌و ناكۆكیه‌كی توندی له نێوان كوتله سیاسیه‌كاندا دروستكردوه، به‌شێوه‌یه‌ك زۆربه‌ی په‌رله‌مانتاران پیِیان وایه ئه‌و ماده‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستوری كۆتایی هاتوه، به‌لام هاوپه‌یمانی كوردستانی سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ماوه‌و كۆتایی نه‌هاتوه.
ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق داوای ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی پارێزگای كه‌ركوكو ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌كات له پارێزگاكانی تری، ه‌ك نه‌ینه‌واو دیاله‌و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ماوه‌یه‌كی دیاریكرد كه 31ی مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2007 بوه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده‌یه‌و ته‌واوی ڕێوشوێنه‌كانی.
ماده‌ی 140ی ده‌ستور خواستی داوه‌ته ده‌ست دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه بۆ دیاریكردنی چاره‌نوسی خۆیان كه له ڕێگه‌ی ڕیفراندۆمه‌وه له یه‌كه‌یه‌كی ئیداری سه‌ربه‌خۆدا بمێننه‌وه یاخود بخرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
كورد به‌توندی به‌رگری له‌جێبه‌جێكردنی ماده‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌شێك له عه‌ره‌ب‌و توركمانه‌كان له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر دژی جێبه‌جێكردنین، چونكه ترسیان هه‌یه كه ئه‌و شاره‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت بخرێـه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان‌و، تۆمه‌تی ئه‌وه‌ش بۆ كورد دروستده‌كه‌ن كه‌به هه‌زاران كوردیان هێناوه بۆ شاره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخی دیموگرافی شاره‌كه بگۆڕن، كه پێشتریش ڕژێمی به‌عس له حه‌فتاكان‌و هه‌شتكانی سه‌ده‌ی ڕابردودا به‌سه‌دان هه‌زار له هاوڵاتیانی عه‌ربه‌ی له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست‌و باشوری عێراقه‌وه هێناوه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ته‌عریب له‌و ناوچانه.
|
|