|
|
|
قادر عەزیز پەیوەندی کرد بە خۆپیشاندانەکەی سلێمانییەوە
|
سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی سەربەخۆی کوردستان، ئێستا پەیوەندیکرد بە خۆپیشاندەرانی بەردەرکی سەرای شاری سلێمانییەوە پشتیوانی خۆی بۆ داواکارییەکانیان ڕاگەیاند. قادر عەزیز، لەگەڵ ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتەکەی، خۆیان گەیاندە بەردەرکی سەراو لەلێدوانێکیشدا پاڵپشتی خۆی بۆ تەواوی داواکارییەکان ڕاگەیاند. ئەمڕۆ هەینی، بەهەزاران کەس لەبەردەرکی سەرای سلێمانی کۆبوونەتەوە، بڕیاریشە سبەی شەممە مانگرتنی سەرتاسەری لەهەرێمی کوردستاندا ڕابگەیەنرێت. ئاسۆ خەلیل. ئەم هەواڵەی ئامادە کردوە.
|
|