|
|
|
هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا به‌ره‌یه‌كی جه‌نگی دیكه له حه‌ڵه‌ب ده‌كه‌نه‌وه
|
شه‌ڕو پێكادانی نێوان هێزه‌كانی سوپای سوریای ئازاد‌و حكومه‌ت به‌رده‌وامه‌و ئه‌مڕۆش به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌كانی سه‌ریان، هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌ره‌یه‌كی جه‌نگی دیكه‌یان له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی شاری حه‌ڵه‌ب كرده‌وه.
به‌وته‌ی چالاكانی ئۆپۆزسیۆن له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی شاری حه‌له‌ب، كه پێگه‌یه‌كی ستراتیجی داده‌نرێت‌و سوپای سوریا له‌وێوه هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن ئه‌نجاده‌دات، شه‌ڕو پێكادانێكی قورس ڕویداوه.
لای خۆشیه‌وه ئاژانسی سانای سوریا دانی به بوونی شه‌ڕو پێكاداندا نا له‌و ناوچه‌یه‌و ڕایگه‌یاند، سوپای سوریا توانیویه‌تی چه‌كداره تیرۆرسته‌كان، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن، له‌دوو ناوچه‌ی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب ده‌رپه‌ڕێنێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه چالاكانی ئۆپۆزسیۆن له‌دیمه‌شقی پایته‌خت ڕایانگه‌یاند، سوپای سوریا به‌رده‌وامه له بۆردومانكردنی شاری دیمه‌شق‌و سه‌رجه‌م هێرشی بۆردومانه‌كانیشی له‌ناوچه‌ی جبالی قه‌سیمه‌وه ئه‌نجامده‌دات.
له‌ئێستادا هێزه‌كانی سوپای سوریای ئزاد ده‌یانه‌وێت ده‌ستبگرن به‌سه‌ر سه‌نته‌ری كۆنی شاری حه‌له‌بدا، كه قه‌لاَیه‌كی مێژوویی خاچپه‌رسته‌كان له‌خۆده‌گرێت كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست.
|
|