|
|
|
ده‌وه‌ن نه‌وزاد: له هۆڵیود ده‌مبینن
|
كچه ئه‌كته‌ر ده‌وه‌ن نه‌وزاد رایگه‌یاند هیچ شتێك له ژیاندا موسته‌حیل نییه‌و رۆژێك دێت له هۆڵیود ده‌یبینن.
ده‌وه‌ن نه‌وزاد له ساڵی 1985 له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه، ده‌ستپێكی كاری هونه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی (2002 ) بۆ یه‌كه‌مجار وه‌كو كۆمبارس له‌گرته‌یه‌كی زنجیره درامای (ره‌شه‌ی پۆلیس)دا به‌شداریكردوه.
ده‌وه‌ن نه‌وزاد له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له گه‌ڵ گۆڤاری "ئاوێنه‌كان" كه ماڵپه‌ڕی "ئاوێنه" بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه "ئازادی" پێدراوه به‌ڵام له‌كلتوری كۆمه‌ڵگای كوردیش لاینه‌داوه‌و ڕێزی له‌هه‌ست و تێڕوانینی بینه‌ر گرتووه.
گۆڤاره‌كه نوسیویه‌تی به‌بۆچونی هونه‌رمه‌ندان، ده‌وه‌ن به‌هۆی رۆڵبینینی له‌زنجیره درامای (رابوون)دا ناسرا، خۆیشی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چوه‌ته شوێنه گشتییه‌كان به‌گوند‌و شار‌و شارۆچكه‌كانه‌وه‌و خه‌ڵكیش هه‌ستێكی باشیان به‌رامبه‌ری هه‌بووه، بۆیه ئه‌و هه‌ست‌و خۆشه‌ویستیه‌ی بینه‌ر وای لێكردوه كه زیاتر هه‌نگاو بنێت‌و كاری باشتر بكات.
له‌و درامایه‌دا كه رۆڵی (كه‌ژاڵ)ی به‌رجه‌سته ده‌كرد له‌چه‌ند دیمه‌نێكدا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش ده‌گریا، له‌و روه‌وه ئاشكرایكرد كه گریانه‌كه‌ی سروشتی بووه‌و چه‌ندینجاریش له‌دوای ته‌وابوونی وێنه‌گرتنی ئه‌و گرته‌یه هه‌ر گریاوه‌و وتی "گریان بۆ هه‌موو ئه‌كته‌رێك هێنده ئاسان نیه، چونكه هه‌موو كه‌سێك ئه‌و هه‌سته‌ی نیه، به‌ڵام من به‌به‌رده‌وامی ده‌توانم ئه‌و هه‌سته ده‌رببڕم".
ده‌وه‌ن ده‌ڵێت "زیاتر ئاره‌زووم له‌سینه‌مایه‌و هه‌ندێجاریش ئه‌و هه‌لانه به‌و شێوه‌یه گونجاوه بۆم، دیاره روخساری كاره‌كته‌ری سینه‌ماش له‌گه‌ڵ درامادا جیاوازی هه‌یه، هه‌ر بۆیه ده‌رهێنه‌ره‌كان منیان زیاتر به‌لاوه په‌سه‌نده بۆ نواندن له‌كاره سینه‌ماییه‌كاندا".
ده‌وه‌ن باسی له‌فیستیڤاڵی (8)ی مارس كرد كه له‌لایه‌ن (یه‌كێتی ژنان)ه‌وه سازكرا‌و به‌فیلمی (ژن) به‌شداریكردبوو وتی "بێگومان غه‌درم لێكراو بێده‌نگیش بووم، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی غه‌دریان لێده‌كرێت بێده‌نگیان جوانترین وه‌ڵامه بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان، من له‌و فیستیڤاڵه‌دا وه‌كو حه‌زی خۆم یه‌كه‌م فیلم بوو كه كاری ده‌رهێنانم بۆ كرد و هه‌نگاوێكم نا‌و حه‌زمكرد وه‌كو ده‌رهێنه‌رێكی ژن به‌شداری بكه‌م، به‌ڵام بۆ خه‌ڵات ئه‌و كاره‌م نه‌كردبوو، به‌ڵكو ده‌بوایه ئه‌و لیژنه به‌ڕێزه ڕێزیان له‌و ماندوبونه‌ی من بگرتایه كه تاكه ژنێك بووم له‌ناو(40) ده‌رهێنه‌ردا".
ناوبراو له‌ئێستاشدا وه‌كو ئه‌كته‌ر له‌زنجیره درامای (دووپشك)دا به‌شداره‌و ڕۆڵی پزیشكێك به‌رجه‌سته‌ده‌كات، له‌و روه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بۆ یه‌كه‌مجاره رۆڵی پزیشك به‌رجه‌سته ده‌كات‌و به‌پێكه‌نینه‌وه وتی "رۆژانه ژماره‌یه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌م‌و دوو هاوڕێی منداڵیم پرۆڤه‌یان پێده‌كردم تاكو بتوانم وه‌كو پزیشك كاربكه‌م".
هه‌رچه‌نده ده‌وه‌ن كه‌سێكی زۆر عاتفییه‌و ئه‌گه‌ر نزیكترین كه‌سیشی له‌نه‌خۆشخانه بووبێت نه‌یتوانیوه سه‌ردانی بكات، به‌ڵام هونه‌ری كوردی وایلێكردوه كه چه‌ندین رۆژ بچێته نه‌خۆشخانه بۆ كاری وێنه‌گرتن، له‌وه‌شه‌وه هه‌ستی به‌وه‌كردوه كه پزیشكه‌كان رۆژانه ماندون‌و وتی "دڵخۆشم كه‌كاری هونه‌ری وایكرد له‌ڕۆیشتن بۆ نه‌خۆشخانه ترسم بشكێت".
ئه‌م كچه ئه‌كته‌ره ئاواتی ئه‌وه‌یه هونه‌ری كوردی به‌ره‌و پێش بچێت و دڵی بینه‌ر ڕازی بكات‌و تاكه خه‌ونیشی ئه‌وه‌یه له‌داهاتوودا بۆ جارێكیش بێت هۆلیۆد ببینێ‌و ده‌ڵێت "باوه‌ڕیشم به‌وه‌یه كه رۆژێك دێت ده‌یبینمن چونكه هیچ شتێك له‌ژیاندا موسته‌حیل نییه".
|
|