|
|
|
سلێمانی: ته‌رمی گه‌نجێك له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه
|
هێرش سه‌نگه‌ری: سلێمانی
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شۆفێرێكی ته‌كسی له نزیك فولكه‌ی كاوه له‌شاری سلێمانی به فیشه‌كی ده‌مانچه گیانی له‌ده‌ستدا و ئاسایشی سلێمانیش ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سه خۆی كوشتووه.
كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ شۆفێرێكی ته‌كسی له جۆری ئۆپڵ، له‌نزیك فولكه‌ی كاوه و به‌رامبه‌ر به ئاسایش گشتی سلێمانی به فیشه‌كی ده‌مانچه خۆی كوشت .
نه‌قیب رزگار حه‌مه‌ره‌حیم لێپرسراوی به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان له ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند: شۆفێری ئه‌و ته‌كسیه‌ی كه خۆی كوشتوه كورده و ته‌مه‌نی 32 ساڵه، پاش ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی راگرتوه به فیشه‌كێكی ده‌مانچه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه كه‌سیشی له گه‌ڵدا نه‌بینراوه، وتیشی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه روداوه‌كه خۆكوژییه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردوه.
فۆتۆ:kurdsat
|
|